(1) سوورەتى (تەوبە) (قه‌تاده) ده‌فه‌رمێت: پێیشى ده‌وترێت: ئابڕووبه‌رى مونافیقان (فاضحة المنافقين) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه (١٢٩) ئایه‌ته (به‌ڕائى كوڕى عازب) (خواى لێ رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م سووره‌ته دوا سووره‌ته له قورئانى پیرۆز كه دابه‌زیوه، وه ته‌نها سووره‌تێكه له قورئانی پیرۆز كه به (بسم الله الرحمن الرحیم) ده‌ستی پێ نه‌كردووه، زاناكان ئه‌فه‌رموون: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م سووره‌ته‌دا خوای گه‌وره زۆر له كافرو مونافیقان تووڕه‌یه به‌تایبه‌ت له مونافیقان، وه ئابڕوویان ئه‌بات هه‌ر بۆیه پێشی ئه‌وترێ: سووڕه‌تی (الْفَاضِحَة)، وه پێشی ئه‌وترێ: سووڕه‌تی (التَّوْبَة) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی قبووڵ كرد له‌و كه‌سانه‌ی كه له غه‌زای ته‌بووك دواكه‌وتن كه دێینه سه‌ری (إن شا‌ء الله) . {خوا‌و پێغەمبەرەكەی - صلی الله علیه وسلم - بەرین لە هاوبەشبڕیاردەران} [ بَرَاءَةٌ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى الَّذِينَ عَاهَدْتُمْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١) ] خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی- صلى الله عليه وسلم - به‌رین له‌و موشریكانه‌ی كه ئێوه عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانتان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانیان هه‌ڵئه‌وه‌شانده‌وه‌و نه‌یانئه‌برده سه‌ر، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئیمامی ئه‌بو به‌كرو ئیمامى عه‌لی نارد ئه‌م ئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌تاى ئه‌م سووره‌ته له‌ناو خه‌ڵكیدا بخوێننه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكى مه‌ككه‌دا له ساڵی (٩) نۆی كۆچی‌دا تا كافران بزانن كه هیچ به‌ڵێنێك له نێوان ئه‌وان و موسڵمانان نه‌ماوه‌و ساڵى داهاتوو نه‌یه‌ن بۆ حه‌ج، چونكه به رووتى حه‌جیان ده‌كرد.
(2) [ فَسِيحُوا فِي الْأَرْضِ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ ] ئه‌ی موشریكان ئێوه چوار مانگ له‌سه‌ر زه‌وی بۆ خۆتان بگه‌ڕێن، ئه‌وانه‌ى كه عه‌هدو په‌یمانی ره‌هایان هه‌یه‌و دیاریكراو نیه، یان كه‌متر له چوار مانگه خوای گه‌وره ڕێگاو مۆڵه‌تی دان تا چوار مانگ كه‌س ده‌ستیان بۆ درێژ نه‌كات و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا نه‌كات، ئه‌وانه‌یشی كه كاتى دیاریكراویان هه‌یه ئه‌وه تا كاتی دیاریكراوى خۆیان و له دوای ئه‌وه عه‌هدو په‌یمان نامێنێ [ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِي اللَّهِ ] وه بزانن كه ئێوه كاتێك كه ئه‌م چوار مانگه‌تان پێ ئه‌درێ له‌به‌ر ئه‌وه نیه ئێوه بتوانن له‌ده‌ست خوای گه‌وره ڕزگارتان بێت و خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئێوه‌دا نه‌بێ [ وَأَنَّ اللَّهَ مُخْزِي الْكَافِرِينَ (٢) ] به‌ڵكو به دڵنیایی خوای گه‌وره كافران سه‌رشۆڕ ئه‌كات له دونیادا به كوشتن و به‌ندكردن، وه له قیامه‌تدا به سزای ئاگرى دۆزه‌خ.
(3) [ وَأَذَانٌ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى النَّاسِ يَوْمَ الْحَجِّ الْأَكْبَرِ ] وه ئاگادار كردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنێك له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خواوه - صلى الله عليه وسلم - بۆ تێكڕای خه‌ڵكی له ڕۆژی حه‌جی ئه‌كبه‌ردا كه ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه، بۆیه پێی وتراوه: (الْحَجُّ الْأَكْبَر) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تیایدا كۆده‌بێته‌وه، یاخود زۆربه‌ی كرده‌وه‌و دروشمه‌كانی حه‌ج كردن ئه‌كه‌وێته ئه‌م ڕۆژه‌وه [ أَنَّ اللَّهَ بَرِيءٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ وَرَسُولُهُ ] به دڵنیایی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلى الله عليه وسلم - به‌رین له موشریكان ئه‌وانه‌ی كه عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه له‌گه‌ڵ موسڵمانان [ فَإِنْ تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] ئه‌گه‌ر بێتوو ته‌وبه بكه‌ن ئه‌ی موشریكان و له كوفر بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وه بۆ خۆتان باشتره له‌وه‌ی كه كافر بن [ وَإِنْ تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِي اللَّهِ ] وه ئه‌گه‌ر پشتهه‌ڵكه‌ن له ته‌وبه كردن وه له‌سه‌ر كوفر بمێننه‌وه ئه‌وا بزانن كه ئێوه خوای گه‌وره بێ ده‌سه‌ڵات ناكه‌ن وه ڕزگارتان نابێ له‌ده‌ست خوای گه‌وره، وه خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رتاندا هه‌یه كه سزاتان بدات [ وَبَشِّرِ الَّذِينَ كَفَرُوا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (٣) ] وه موژده بده به كافران به سزایه‌كی زۆر به ئێش و ئازار.
(4) [ إِلَّا الَّذِينَ عَاهَدْتُمْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ثُمَّ لَمْ يَنْقُصُوكُمْ شَيْئًا ] ته‌نها ئه‌و موشریكانه نه‌بێ كه به‌ڵێنتان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه پاشان هیچ به‌ڵێنیان هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه [ وَلَمْ يُظَاهِرُوا عَلَيْكُمْ أَحَدًا ] وه هاوكاری و یارمه‌تی هیچ كه‌س له دوژمنانی ئێوه‌یان نه‌كردووه به‌سه‌ر ئێوه‌دا [ فَأَتِمُّوا إِلَيْهِمْ عَهْدَهُمْ إِلَى مُدَّتِهِمْ ] ئه‌مانه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له‌گه‌ڵیاندا هه‌تانه تا كاتی دیاریكراوى خۆی له‌گه‌ڵیاندا بیبه‌نه سه‌رو هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (٤) ] به‌راستى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(5) [ فَإِذَا انْسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ ] ئه‌گه‌ر چوار مانگه حه‌رامه‌كه ته‌واو بوو (ذو القعدة و ذو الحجة و محرم و رجب) كه خوای گه‌وره مۆڵه‌تی به‌كافران دا ئه‌وا له هه‌ر شوێنێك موشریكانتان بینی بیانكوژن (ته‌نها له حه‌ره‌م نه‌بێت) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵێن و په‌یمان له نێوانتاندا نه‌ماوه [ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ ] وه به‌دیلی بیانگرن وه گه‌مارۆیان بده‌ن و قه‌ده‌غه‌یان بكه‌ن له‌وه‌ی كه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له شاره‌كاندا [ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ ] وه له هه‌موو ڕێگایه‌كدا بۆیان دانیشن و له كه‌میندابن بۆیان [ فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو ته‌وبه‌یان كرد‌و له كوفر‌و گه‌ڕانه‌وه‌و نوێژه‌كانیان كرد‌و زه‌كاتی ماڵیاندا واته: موسڵمان بوون ئه‌و كاته ئێوه ڕێگه‌یان به‌رده‌ن نه به‌دیل بیانگرن نه كه‌مینیان بۆ دابنێن نه بیانكوژن [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٥) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌وبه ئه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خواى گه‌وره.
(6) {قورئان فەرموودەو فەرمایشتی خوای گەورەیەو دروستكراو نیە} [ وَإِنْ أَحَدٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر یه‌كێك له موشریكان په‌نای بۆ هێنایت ئه‌وا تۆ په‌نای بده [ حَتَّى يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ ] تا كه‌لامی خوای گه‌وره ئه‌بیستێ، واته: قورئانی پیرۆز، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاشكاوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قورئان كه‌لام و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه) [ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ] دوای ئه‌وه‌ی كه كه‌لامی خوای گه‌وره‌ی بیست (قورئانى پیرۆز) بیگه‌یه‌نه‌وه به شوێنی ئه‌مینی خۆی [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَعْلَمُونَ (٦) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه كه‌سانێكن كه زانیاریه‌كی باشیان نیه كه خێر‌و شه‌ڕیان بۆ لێك جیا بكاته‌وه.
(7) [ كَيْفَ يَكُونُ لِلْمُشْرِكِينَ عَهْدٌ عِنْدَ اللَّهِ وَعِنْدَ رَسُولِهِ إِلَّا الَّذِينَ عَاهَدْتُمْ عِنْدَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئه‌سته‌مه چۆن موشریكان عه‌هدو په‌یمانیان ئه‌بێت له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له كاتێكدا ئه‌وان كافرن ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه به‌ڵێنتان پێدان له‌لای (مسجد الحرام) له رێككه‌وتننامه‌ى حوده‌یبیه، وه به‌ڵێنه‌كه‌یان برده‌سه‌رو نه‌یانشكاند [ فَمَا اسْتَقَامُوا لَكُمْ فَاسْتَقِيمُوا لَهُمْ ] ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیان به‌رده‌وامن وه نه‌یانشكاندووه ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بن كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئاگربه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌شكاندن تا قوڕه‌یش شكاندیان و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌تحى مه‌ككه‌ى كرد له مانگى ره‌مه‌زانى ساڵى هه‌شتى كۆچى، وه له خه‌ڵكى مه‌ككه خۆش بوو كه نزیكه‌ى دوو هه‌زار كه‌س بوون [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (٧) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(8) {هاوبەشبڕیاردەران رەچاوی پەیمان‌و بەڵێنو خزمایەتی ناكەن} [ كَيْفَ وَإِنْ يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا فِيكُمْ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ] چۆن خوای گه‌وره عه‌هدو به‌ڵێنی ئه‌بێت له‌گه‌ڵ موشریكان كاتێك كه ئه‌وان زاڵ بن به‌سه‌رتاندا ئه‌و كاته ئاگای خزمایه‌تی و عه‌هدو په‌یمان نازانن و ئه‌یشكێنن [ يُرْضُونَكُمْ بِأَفْوَاهِهِمْ وَتَأْبَى قُلُوبُهُمْ ] به ده‌م ڕازیتان ئه‌كه‌ن و موجامه‌له‌تان ئه‌كه‌ن به‌ڵام به دڵ ئه‌و قسانه‌ی ئه‌یكه‌ن ڕه‌تی ئه‌كه‌نه‌وه‌و باوه‌ڕیان به‌و قسانه‌ی خۆیان نیه كه ئه‌یكه‌ن [ وَأَكْثَرُهُمْ فَاسِقُونَ (٨) ] وه زۆربه‌یان فاسقن و له گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره ده‌رچوونه.
(9) [ اشْتَرَوْا بِآيَاتِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ] ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان گۆڕیه‌وه به نرخێكی كه‌م كه دونیایه‌و شوێنى نه‌كه‌وتن، وه وه‌فایان نه‌بوو به‌رامبه‌ر عه‌هدو په‌یمانه‌كان [ فَصَدُّوا عَنْ سَبِيلِهِ ] وه ڕێگریان كرد له دینى خوای گه‌وره [ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٩) ] به‌ڕاستی ئه‌مه خراپترین كارێكه كه ئه‌وان كردبێتیان.
(10) [ لَا يَرْقُبُونَ فِي مُؤْمِنٍ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ] له ئیمانداردا ڕه‌چاوی هیچ شتێك ناكه‌ن نه خزمایه‌تى نه به‌ڵێن و په‌یمان [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُعْتَدُونَ (١٠) ] وه ئه‌م كافرانه هه‌میشه ده‌ستدرێژیكارن وه سنوور ئه‌به‌زێنن.
(11) [ فَإِنْ تَابُوا ] دیسان خوای گه‌وره ده‌رگای ته‌وبه‌یان لێ ئه‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان كرد له شیرك و كوفریان [ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ ] وه نوێژه‌كانیان كرد‌و زه‌كاتی ماڵه‌كانیاندا [ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ ] ئه‌وا ئه‌بن به براتان له دینداو وه‌ك ئێوه موسڵمانن [ وَنُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (١١) ] به‌م شێوازه ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه درێژه‌ی پێ ئه‌ده‌ین بۆ كه‌سانێك كه زانیاریان هه‌بێ.
(12) [ وَإِنْ نَكَثُوا أَيْمَانَهُمْ مِنْ بَعْدِ عَهْدِهِمْ ] ئه‌گه‌ر هاتوو له دوای عه‌هدو په‌یمانه‌كه عه‌هدو په‌یمانیان شكاند [ وَطَعَنُوا فِي دِينِكُمْ ] وه تانه‌و ته‌شه‌ریان له دینه‌كه‌ی ئێوه دا [ فَقَاتِلُوا أَئِمَّةَ الْكُفْرِ ] ئه‌وه پێشه‌وایان و سه‌ركرده‌كانی كوفر بكوژن [ إِنَّهُمْ لَا أَيْمَانَ لَهُمْ ] ئه‌وان هیچ به‌ڵێنێكیان نیه به‌ڵكو هه‌موو په‌یمانێكیان شكاندووه [ لَعَلَّهُمْ يَنْتَهُونَ (١٢) ] به‌ڵكو كۆتاییان پێ بێت و له‌ناوبچن، یان ده‌ست له كوفر هه‌ڵبگرن و واز له كوفر بێنن و موسڵمان بن.
(13) {كافران دەسپێشخەرن لە جەنگو كوشتاردا} [ أَلَا تُقَاتِلُونَ قَوْمًا نَكَثُوا أَيْمَانَهُمْ ] ئایا ئێوه ئه‌ی موسڵمانان كوشتاری كه‌سانێك ناكه‌ن كه به‌ڵێنی خۆیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه [ وَهَمُّوا بِإِخْرَاجِ الرَّسُولِ ] وه ویستیان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌ربكه‌ن وه‌ك چۆن له مه‌ككه پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلى الله عليه وسلم - ده‌ركرد [ وَهُمْ بَدَءُوكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] وه یه‌كه‌مجار ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ر بوون له كوشتاری ئێوه‌دا له (به‌در) كه زانیان كاروانه‌كه‌یشیان رزگارى بووه هه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه تا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا كردن، وه له پاش رێككه‌وتننامه‌ى (حوده‌یبیه)یش هه‌ر ئه‌وان په‌یمانیان شكاند‌و له‌گه‌ڵ (به‌نى به‌كر)ى هاوپه‌یمانیان كوشتارى (خوزاعه)ى هاوپه‌یمانى پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - كرد [ أَتَخْشَوْنَهُمْ فَاللَّهُ أَحَقُّ أَنْ تَخْشَوْهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١٣) ] ئایا لێیان ئه‌ترسێن؟ خوای گه‌وره شایه‌نتره كه لێی بترسێن، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن له‌وان مه‌ترسێن چونكه سوودو زیان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ست ئه‌وان نیه.
(14) [ قَاتِلُوهُمْ يُعَذِّبْهُمُ اللَّهُ بِأَيْدِيكُمْ وَيُخْزِهِمْ ] كوشتاری كافران بكه‌ن خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه به‌كوشتن، وه سه‌رشۆڕیان ئه‌كات به‌دیل گرتن [ وَيَنْصُرْكُمْ عَلَيْهِمْ وَيَشْفِ صُدُورَ قَوْمٍ مُؤْمِنِينَ (١٤) ] وه ئێوه سه‌رئه‌خات به‌سه‌ریاندا، وه شیفای دڵی باوه‌ڕدارانیش ئه‌دات به‌وه‌ی كه زاڵ ئه‌بن و سه‌رئه‌كه‌ون به‌سه‌ر كافراندا.
(15) [ وَيُذْهِبْ غَيْظَ قُلُوبِهِمْ ] وه ڕق و كینه‌و غه‌م و په‌ژاره‌ی دڵی موسڵمانانیش ناهێلێ كه له كافران تووڕه‌بوون چونكه به‌ڵێنیان شكاند [ وَيَتُوبُ اللَّهُ عَلَى مَنْ يَشَاءُ ] وه خوای گه‌وره خۆش ده‌بێت له هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه له فه‌تحی مه‌ككه موسڵمان بوون [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (١٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(16) [ أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تُتْرَكُوا وَلَمَّا يَعْلَمِ اللَّهُ الَّذِينَ جَاهَدُوا مِنْكُمْ ] ئایا وا حساب ئه‌كه‌ن و گومان ده‌به‌ن كه خوای گه‌وره وازتان لێ بێنێ و تاقیتان نه‌كاته‌وه تا خوای گه‌وره نه‌زانێ كێ له پێناو خوای گه‌وره جیهادی كردووه به ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه [ وَلَمْ يَتَّخِذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَا رَسُولِهِ وَلَا الْمُؤْمِنِينَ وَلِيجَةً ] وه جگه له خوای گه‌وره‌و له پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - له باوه‌ڕداران كه‌سی تریان نه‌كردووه به دۆستی خۆیان وه نهێنی خۆیان یان موسڵمانیان لا دابنێن [ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (١٦) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه، وه زانیاریه‌كی وردی هه‌یه.
(17) {كێ ماڵی خوا ئاوەدان دەكاتەوە؟} [ مَا كَانَ لِلْمُشْرِكِينَ أَنْ يَعْمُرُوا مَسَاجِدَ اللَّهِ شَاهِدِينَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ بِالْكُفْرِ ] بۆ موشریكان نیه كه‌عبه‌ی پیرۆزى ماڵی خوای گه‌وره ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه كه خۆیشیان شایه‌تن له‌سه‌ر نه‌فسی خۆیان به كوفر، وه ئه‌زانن كه كوفر به خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و بت ئه‌په‌رستن [ أُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ ] ئا ئه‌م كافرانه كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌و سوودی بۆیان نیه، ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه شانازی پێوه ئه‌كه‌ن كه ئه‌ڵێن: ئێمه ماڵی خوای گه‌وره ئاوه‌دان ئه‌كه‌ینه‌وه‌و خزمه‌تی ئه‌كه‌ین [ وَفِي النَّارِ هُمْ خَالِدُونَ (١٧) ] وه به نه‌مرى و هه‌میشه‌یی له ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه.
(18) [ إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] ته‌نها كه‌سانێك ماڵی خوای گه‌وره ئاوه‌دان ئه‌كه‌نه‌وه له كه‌عبه‌ی پیرۆز‌و مزگه‌وته‌كانی تر كه ئیمانیان به‌خوای گه‌وره‌و به ڕۆژی دوایی هه‌یه [ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ ] وه نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن وه زه‌كاتی ماڵیان ئه‌ده‌ن [ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ] وه له هیچ كه‌سێك ناترسێن جگه له الله نه‌بێت [ فَعَسَى أُولَئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ (١٨) ] ئا ئه‌مانه به‌دڵنیایی كه‌سانێكن كه خوای گه‌وره هیدایه‌تی داون، (عَسَى) له قورئانى پیرۆزدا له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه به ماناى دڵنیایى و واجب بوون دێت، واته: ئه‌و شته به دڵنیایى روو ده‌دات.
(19) [ أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] (نوعمانى كوڕى به‌شیر) ده‌فه‌رمێت: من له لاى مینبه‌ره‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بووم پیاوێك وتى: ئه‌گه‌ر له پاش ئیسلامه‌تى ته‌نها ئاوى حاجیان بده‌م ئیتر گوێ ناده‌م و به‌لامه‌وه ئاساییه‌و به‌سمه، یه‌كێكى تر وتى: ئه‌گه‌ر له پاش ئیسلامه‌تى ته‌نها مزگه‌وتى حه‌رام ئاوه‌دان بكه‌مه‌وه ئیتر گوێ ناده‌م و به‌لامه‌وه ئاساییه‌و به‌سمه، یه‌كێكى تر وتى جیهاد كردن له پێناو خوا له‌وانه‌ى وتتان باشتره، ئیمامى عومه‌ر به‌رهه‌ڵستى كردن و فه‌رمووى: ده‌نگتان له لاى مینبه‌رى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌رز مه‌كه‌نه‌وه، وه رۆژى هه‌ینییه با نوێژ بكه‌ین ده‌چمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - پرسیارتان بۆ ده‌كه‌م، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر (ئیمامى عه‌بباس) دابه‌زى كه له غه‌زاى به‌در به دیل گیراوتى: ئه‌گه‌ر ئێوه پێشمان كه‌وتوون به ئیمان هێنان و كۆچ كردن و جیهاد كردن ئه‌وا ئێمه‌یش مزگه‌وتى حه‌راممان ئاوه‌دان ده‌كرده‌وه‌و ئاوى حاجیانمان ده‌دا و دیلمان ئازاد ده‌كرد، واته: موشریكان شانازیان به‌سه‌ر موسڵمانانه‌وه ئه‌كرد به خزمه‌ت كردنی كه‌عبه، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئایا ئێوه كه ئاوی حاجیانی ماڵی خوا ئه‌ده‌ن وه (مسجد الحرام) ئاوه‌دان ئه‌كه‌نه‌وه وه‌كو كه‌سانێك وان كه ئیمانیان به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی هێنا بێت، وه جیهادیان كردبێت له پێناو خوای گه‌وره واته: موسڵمانان [ لَا يَسْتَوُونَ عِنْدَ اللَّهِ ] ئه‌مانه لای خوای گه‌وره یه‌كسان نین كه‌سێك كافره‌و ئاو به‌حاجی ئه‌دات و مزگه‌وت ئاوه‌دان ئه‌كاته‌وه یه‌كسان نیه له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه ئیمانی به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌بێت و جیهاد ئه‌كات له پێناو خوای گه‌وره [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (١٩) ] وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌و كه‌سه سته‌مكارانه نادات، واته: موشریكان.
(20) [ الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و كۆچیان كردووه‌و ماڵی خۆیان به‌جێ هێشتووه له پێناو خوای گه‌وره [ وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِنْدَ اللَّهِ ] وه جیهادیان كردووه له پێناو خوای گه‌وره به‌ماڵ و نه‌فسیان ئه‌مانه پله‌و پایه‌یان لای خوای گه‌وره یه‌كجار گه‌وره‌تره [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ (٢٠) ] وه هه‌ر ئه‌مانه‌ش له ڕۆژی قیامه‌تدا براوه‌ن و خوای گه‌وره سه‌ریان ئه‌خات و ئه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه.
(21) [ يُبَشِّرُهُمْ رَبُّهُمْ بِرَحْمَةٍ مِنْهُ وَرِضْوَانٍ ] خوای گه‌وره موژده‌یان ئه‌داتێ به‌ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌یی خۆی، وه ڕه‌زامه‌ندیه‌كی هه‌میشه‌یی لێیان رازى ده‌بێت [ وَجَنَّاتٍ لَهُمْ فِيهَا نَعِيمٌ مُقِيمٌ (٢١) ] وه به به‌هه‌شتێك كه پڕه له نازو نیعمه‌ت، وه تیایدا ئه‌مێننه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی و هه‌رگیز لێی جیا نابنه‌وه.
(22) [ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] به نه‌مری و هه‌میشه‌یی له به‌هه‌شتدا ئه‌مێننه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ (٢٢) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتی زۆر گه‌وره‌ی لایه.
(23) {خۆشنەویستنی كافران} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا آبَاءَكُمْ وَإِخْوَانَكُمْ أَوْلِيَاءَ إِنِ اسْتَحَبُّوا الْكُفْرَ عَلَى الْإِيمَانِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه باوك و براكانتان مه‌كه‌ن به دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان ئه‌گه‌ر ئه‌وان كوفریان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر ئیمانداو كوفریان له‌لا خۆشه‌ویستتر بوو له ئیمان [ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٢٣) ] وه هه‌ر كه‌سێك له ئێوه‌ی موسڵمان ئه‌وان بكات به وه‌لی و دۆست و خۆشه‌ویستی خۆی ئه‌و كه‌سانه به‌ڕاستی زاڵم و سته‌مكارن.
(24) [ قُلْ إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر باوك و مناڵ و براو خێزان و هۆزو عه‌شیره‌تتان [ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا ] وه سه‌روه‌ت و سامانێك كه په‌یداتان كردووه‌و پێكتانه‌وه ناوه، وه بازرگانیه‌ك كه له‌وه ئه‌ترسێن له‌ناوبچێت، وه ماڵێك كه هه‌تانه‌و پێی ڕازین و خۆشتان ده‌وێت [ أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ ] ئا ئه‌مانه خۆشه‌ویستتره له‌لاتان له خوای گه‌وره‌و له پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - له جیهاد كردن له‌پێناو خوای گه‌وره [ فَتَرَبَّصُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ ] ئه‌وه چاوه‌ڕێ بن تا فه‌رمان و سزای خوای گه‌وره دێت و خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (٢٤) ] وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه فاسق بن، كه‌واته هه‌ركه‌سێك یه‌كێك له‌م هه‌شت شته‌ی له‌لا خۆشه‌ویستتر بێت له خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - جیهاد كردن له پێناو خوای گه‌وره، خوای گه‌وره بڕیاری فاسقێتی دا به‌سه‌ریاندا، وه دروسته مرۆڤــ یه‌كێك له‌م هه‌شت شته‌ی خۆش بوێت یان هه‌ر هه‌شتی خۆش بوێت به‌مه‌رجێك خۆشه‌ویستی ئه‌م هه‌شت شته نه‌گاته خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - جیهاد كردن له پێناوى خوای گه‌وره.
(25) {سەركەوتن بە زۆری نیە} [ لَقَدْ نَصَرَكُمُ اللَّهُ فِي مَوَاطِنَ كَثِيرَةٍ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران به دڵنیایی خوای گه‌وره سه‌ریخستن له زۆر جه‌نگ و غه‌زاو شوێندا [ وَيَوْمَ حُنَيْنٍ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ ] وه له غه‌زای (حونه‌ین)دا كه له پاش فه‌تحى مه‌ككه روویدا له مانگى شه‌ووال له ساڵى هه‌شتى كۆچى، كاتێك كه سه‌رسام بوون به‌زۆری خۆتانه‌وه كه ته‌نها غه‌زایه‌ك بوو ئێوه ژماره‌تان له كافران زیاتر بوو دوانزه هه‌زار بوون كافره‌كان چوار هه‌زار بوون [ فَلَمْ تُغْنِ عَنْكُمْ شَيْئًا ] وتیان: ئه‌مڕۆ له كهمیدا تێكناشكێین پاشان تێك‌شكان وه زۆریهكهتان هیچ سوودێكی پێ نه‌گه‌یاندن [ وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ الْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ] وه ئه‌و زه‌ویه فراوانه چه‌ندێك فراوانه له‌لای ئێوه ته‌سك بۆوه [ ثُمَّ وَلَّيْتُمْ مُدْبِرِينَ (٢٥) ] پاشان هه‌ڵهاتن و پشتان هه‌ڵكردو تێك‌شكان ته‌نها نزیكه‌ى سه‌د كه‌س مانه‌وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌وانه: (ئه‌بوبه‌كرو عومه‌رو عه‌لى و عه‌بباس و فه‌زڵى كوڕى عه‌بباس و ئوسامه‌ى كوڕى زه‌یدو ئه‌بو سوفیان و ئه‌یمه‌نى كوڕى ئوم ئه‌یمه‌ن).
(26) [ ثُمَّ أَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَى رَسُولِهِ وَعَلَى الْمُؤْمِنِينَ ] پاشان خوای گه‌وره هێمنی و ئارامی دابه‌زانده سه‌ر دڵی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - باوه‌ڕداران [ وَأَنْزَلَ جُنُودًا لَمْ تَرَوْهَا ] وه سه‌ربازی دابه‌زاند كه ئێوه نه‌تانبینی، واته: فریشته‌ى دابه‌زاند بۆ یارمه‌تی دانتان [ وَعَذَّبَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه كافرانی سزا دا به‌وه‌ی كه لێیان كوژراو لێیان به‌دیل گیراو تێك‌شكان [ وَذَلِكَ جَزَاءُ الْكَافِرِينَ (٢٦) ] ئا ئه‌مه سزای كافرانه كه خوای گه‌وره له دونیا تێكیانئه‌شكێنێ و له قیامه‌تیش سزای ئاگری دۆزه‌خی بۆ داناون.
(27) [ ثُمَّ يَتُوبُ اللَّهُ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ عَلَى مَنْ يَشَاءُ ] له دوای ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره خۆش‌بوو له هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت له‌و كافرانه‌ی كه موسڵمان بوون [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(28) {هاوبەشبڕیاردەران بیروباوەڕو رەوشتیان پیسە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران به‌ڕاستی موشریكان پیسن، واته: عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕو ڕه‌وشت و داب و نه‌ریتیان ئه‌گه‌رنا خودی خۆیان پیس نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - خواردنی خواردوون وه بردوونێتیه مزگه‌وته‌وه‌و له‌گه‌ڵیان دانیشتووه [ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَذَا ] له دوای ئه‌مساڵ كه ساڵی (٩) نۆی كۆچی بوو با نزیك كه‌عبه‌ی پیرۆز نه‌كه‌ونه‌وه بۆ هیچ عیباده‌تێك نه بۆ حه‌ج نه بۆ عومره [ وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً ] شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی بۆ هه‌ندێك له موسڵمانان دروست كرد ئه‌گه‌ر كافران نه‌یه‌ن بۆ حه‌ج و عومره له‌وانه‌یه ئێوه بژێوی ژیانتان كه‌م بێت، چونكه ئه‌وان خواردن و بازرگانی زۆر له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن، خوای گه‌وره فه‌رمووی: وه ئه‌گه‌ر ترسی هه‌ژاریشتان هه‌یه [ فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ إِنْ شَاءَ ] ئه‌وه خوای گه‌وره له فه‌زڵ و گه‌وره‌یی خۆی ئێوه ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌كات ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت، به‌وه‌ی بارانی زۆری بۆ باراندن و ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌ی زۆری له زه‌وى بۆ ده‌ركردن، وه خه‌ڵكێكی زۆر موسڵمان بوو، وه هاتن بۆ مه‌ككه [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٢٨) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(29) [ قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ ] كوشتاری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه ئیمانیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی نیه [ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ ] وه ئه‌وه‌ی كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به حه‌رامی ئه‌زانن ئه‌وان حه‌ڵاڵی ئه‌كه‌ن و به حه‌رامی نازانن [ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ ] وه به‌و دینه حه‌قه كه ئیسلامه دینداری ناكه‌ن و موسڵمان نابن [ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ ] له‌وانه‌ی كه ئه‌هلی كتابن جووله‌كه‌و گاورن [ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ ] تا جزیه‌و سه‌رانه ئه‌ده‌ن (ساڵى یه‌ك مسقاڵ ئاڵتوون له كافران ئه‌سه‌نرێ كاتێك كه له وڵاتی ئیسلامدا نیشته‌جێن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌وان به‌شدارى له پاراستنى وڵات‌دا ناكه‌ن و سه‌رقاڵى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانن) [ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ (٢٩) ] وه ئه‌بێ به‌ده‌ستى خۆیان به‌زه‌لیلى و ڕیسوایی بیهێنن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خێرت پێ بكه‌ن نه‌خێر ئه‌بێ خۆیان بیهێنن وه ئه‌و به‌پێوه بێت تۆ دانیشتبێتی بیخاته ناو ده‌سته‌وه.
(30) {جولەكەو گاور كوڕ بۆ خوا بڕیار دەدەن!} [ وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللَّهِ ] جووله‌كه‌كان وتیان: عوزێر كوڕی خوای گه‌وره‌یه [ وَقَالَتِ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللَّهِ ] وه گاوره‌كان وتیان: عیسا كوڕی خوای گه‌وره‌یه [ ذَلِكَ قَوْلُهُمْ بِأَفْوَاهِهِمْ ] ئه‌مه قسه‌ی ئه‌وان بوو كه به‌ده‌م ئه‌یانكرد به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بیری لێ بكه‌نه‌وه [ يُضَاهِئُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَبْلُ ] كه ئه‌م قسانه‌یان هاوشێوه‌ی قسه‌ی بت په‌رستان و كافرانی پێشتر بوو كه به لات و عوززاو مه‌ناتیان ئه‌وت: ئه‌مانه كچی خوای گه‌وره‌ن، یان ئه‌یانوت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌یه [ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ أَنَّى يُؤْفَكُونَ (٣٠) ] خوا بیانكوژێ و له‌ناویان بدات، یان نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت چۆن له‌م حه‌قه لائه‌ده‌ن و ئه‌چنه سه‌ر باتڵ.
(31) {جولەكەو گاور زانا‌و خواپەرستەكانیان كردووە بە خوا‌و دەیانپەرستن} [ اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ ] جووله‌كه‌كان زانایان هه‌بوو، وه گاوره‌كان خواپه‌رستیان هه‌بوو، ئه‌وان زانا‌و خواپه‌رسته‌كانیان كردبوو به په‌روه‌ردگارو خوا‌و له غه‌یری خوای گه‌وره ده‌یانپه‌رستن [ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ ] وه عیسای كوڕی مهریهمیشیان ئه‌په‌رست [ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا ] له كاتێكدا كه فه‌رمانیان پێ نه‌كرابوو ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه به‌تاك و ته‌نها یه‌ك خوا بپه‌رستن كه خوای گه‌وره‌یه [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی الله [ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (٣١) ] خوای گه‌وره زۆر له‌وه پاك و بێگهردتره كه ئه‌وان ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌ن به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره، شه‌ریك دانانیان بۆ خوای گه‌وره ئه‌وه‌بوو كه حه‌ڵاڵیان بۆ حه‌رام ئه‌كردن ئه‌مان شوێنیان ئه‌كه‌وتن، وه حه‌رامیان بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌كردن و ئه‌مان شوێنیان ئه‌كه‌وتن، ئه‌وه په‌رستنیان بوو.
(32) [ يُرِيدُونَ أَنْ يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ ] كافران ئه‌یانه‌وێ به‌فووی ده‌میان نوورو ڕووناكی خوای گه‌وره بكوژێننه‌وه، نمونه‌ى ئه‌مانه وه‌كو نمونه‌ى كه‌سێك وایه بهفووى ده‌مى تیشك و روناكى خۆر بكوژێنێته‌وه [ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَنْ يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ (٣٢) ] به‌ڵام خوای گه‌وره ڕه‌تی ئه‌كاته‌وه‌و نووری خوای گه‌وره ناكوژێته‌وه‌و هه‌ر نوورو دینه‌كه‌ی خۆی ئه‌گه‌یه‌نێ با كافرانیش پێیان ناخۆش بێ.
(33) [ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆی - صلى الله عليه وسلم - ناردووه به هیدایه‌ت كه ئیمانى راست و زانستى به‌سوده، وه دینى حه‌ق كه ئیسلام و كرده‌وه‌ى چاكى راستى به‌سوده له دونیا‌و قیامه‌ت [ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ (٣٣) ] تا ئاشكرای بكات و سه‌ریبخات به‌سه‌ر هه‌موو دینه‌كانی تردا با موشریكانیش پێیان ناخۆش بێت.
(34) {زۆرێك لە زانای جولەكەو خواپەرستی گاورەكان ماڵی خەڵكی بە ناحەق دەخۆن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ كَثِيرًا مِنَ الْأَحْبَارِ وَالرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران زۆرێك له زانایانی جووله‌كه‌و خواپه‌رستی گاوره‌كان ماڵی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق ئه‌خۆن له ڕێگای ڕه‌شوه‌و به‌رتیل یان هه‌ر ڕێگایه‌كی تره‌وه بێت [ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] وه ڕێگری ئه‌كه‌ن له دینی خوای گه‌وره [ وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلَا يُنْفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (٣٤) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه ئاڵتوون و زیو كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و له پێناو خوای گه‌وره‌دا نایبه‌خشن، واته: زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان ناده‌ن ئه‌وانه موژده‌یان پێ بده به سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار.
(35) [ يَوْمَ يُحْمَى عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ ] له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌و زێڕو زیو و پارو خشڵه‌یان ئه‌هێنرێ له ئاگری جه‌هه‌ننه‌مدا بۆیان داخ ئه‌كرێ [ فَتُكْوَى بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ ] وه ده‌موچاو و لایه‌كان و پشتیانی پێ داخ ئه‌كرێ له رۆژێكدا كه ئه‌ندازه‌كه‌ى په‌نجا هه‌زار ساڵه، وه پێیان ئه‌وترێ: [ هَذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنْفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنْتُمْ تَكْنِزُونَ (٣٥) ] ئا ئه‌مه ئه‌و كه‌نزو خشڵه‌یه كه ئێوه بۆ خۆتان هه‌ڵتانگرتبوو زه‌كات و حه‌قی خوای گه‌وره‌تان لێ نه‌ئه‌دا ده‌ی بچێژن سزاى ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵتانگرتبوو، هاوه‌ڵان فه‌رموویان چ ماڵ و سامانێكمان هه‌بێت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: (زمانێكى زیكركار، وه دڵێكى سوپاسگوزار، وه خێزانێكى یارمه‌تیده‌ر له‌سه‌ر دینه‌كه‌تان)، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (سوێند به خواى گه‌وره دینار ناكه‌وێته سه‌ر دینار‌و درهه‌م ناكه‌وێته سه‌ر درهه‌م به‌ڵكو پێسته‌ى ئه‌و كه‌سه فراوان ده‌كرێت و دینار دینار‌و درهه‌م درهه‌م پێى سزا ده‌درێت)، (ئیمامى موعاویه) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌هلى كتاب دابه‌زى، (ئه‌بو زه‌ڕ)یش ده‌فه‌رمێت: له‌سه‌ر ئه‌وان و ئێمه‌ى موسڵمانیش دابه‌زى، كه (ئه‌بو زه‌ڕ) باوه‌ڕى وابوو هه‌ركه‌سێك له پێویستى خۆى زیاترى هه‌بێت ئه‌وه كه‌نزه‌و ئه‌م ئایه‌ته ده‌یگرێته‌وه بۆیه (ئیمامى عوسمان) ناردى بۆ (ره‌به‌زه) كه شوێنێكه نزیك مه‌دینه (خوا له هه‌موویان رازى بێت).
(36) [ إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا ] ژماره‌ی مانگه‌كانی ساڵ له‌لای خوای گه‌وره دوانزه مانگه [ فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] خوای گه‌وره له كتابی خۆیدا جێگیری كردووه هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه [ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ] چوار مانگی تیادایه كه (أشهر الحرم) ی پێ ئه‌وترێ كه خوای گه‌وره كوشتاری كافرانی تیادا قه‌ده‌غه كردووه كه (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ڕه‌م و ڕه‌جه‌ب)ه [ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ] ئا ئه‌مه دینی ڕاسته [ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ ] ئێوه له‌و مانگانه‌دا زوڵم له خۆتان مه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه كوشتاری تیادا بكه‌ن [ وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً ] جگه له‌م چوار مانگه كوشتاری موشریكان بكه‌ن به‌تێكڕا هه‌ر هه‌موویان هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان كوشتاری ئێوه ئه‌كه‌ن به‌تێكڕا [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ (٣٦) ] وه بزانن به دڵنیایی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن به‌وه‌ى كه سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ده‌كات.
(37) [ إِنَّمَا النَّسِيءُ زِيَادَةٌ فِي الْكُفْرِ ] (النَّسِيء) واته: دواخستن، جاری وا هه‌بوو له مانگێك له‌و چوار مانگه كافران بیانوویستایه كوشتار بكه‌ن ئه‌ڕۆیشتن له یه‌كێك له‌و چوار مانگه كوشتاریان ئه‌كردو له مانگێكی تردا كوشتاریان نه‌ئه‌كردو دوایانئه‌خست، خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌م دواخستنه زیاده‌یه‌كه له كوفره [ يُضَلُّ بِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا ] كه هه‌ندێك له كافرانی پێ گومڕا ئه‌بێت [ يُحِلُّونَهُ عَامًا وَيُحَرِّمُونَهُ عَامًا ] ساڵێك كوشتارى تێدا حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌ن، وه ساڵێك حه‌رامی ئه‌كه‌ن و ئه‌یگۆڕنه‌وه‌و مانگێكی تر دێنه شوێنی و جێگۆڕكێى پێ ده‌كه‌ن [ لِيُوَاطِئُوا عِدَّةَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ ] تا موافیق و گونجاو بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار مانگه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه [ فَيُحِلُّوا مَا حَرَّمَ اللَّهُ ] ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه كوشتار كردن له‌و چوار مانگه ئه‌وان حه‌ڵاڵی ئه‌كه‌ن [ زُيِّنَ لَهُمْ سُوءُ أَعْمَالِهِمْ ] ئه‌م كرده‌وه خراپانه‌یان شه‌یتانه كه بۆیان ئه‌ڕازێنێته‌وه [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (٣٧) ] وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی كافران نادات.
(38) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انْفِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ اثَّاقَلْتُمْ إِلَى الْأَرْضِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئایا ئێوه چیتانه كاتێك كه پێتان ئه‌وترێ ده‌رچن بۆ جیهاد كردن له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئێوه وه‌ك ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كه بتانگرێته خۆیه‌وه‌و دوا ئه‌كه‌ون و ته‌مبه‌ڵى ده‌كه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می ئه‌كه‌ن [ أَرَضِيتُمْ بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا مِنَ الْآخِرَةِ ] ئایا ڕازی بوونه به ژیانی دونیا له جیاتی قیامه‌ت و دونیاتان هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌ر قیامه‌تدا [ فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ (٣٨) ] ژیانی دونیا له‌چاو قیامه‌تدا هیچ شتێك نیه ته‌نها كه‌مێك نه‌بێت.
(39) [ إِلَّا تَنْفِرُوا يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ] ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چن بۆ جیهاد كردن له پێناو خوای گه‌وره ئه‌وه خوای گه‌وره سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازارتان ئه‌دات، ئه‌مه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بانگى كردن بۆ جیهاد كردن كه وه‌ڵامى نه‌ده‌نه‌وه سزا ده‌درێن له‌سه‌رى [ وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ] وه ئێوه له‌ناو ئه‌بات و ئه‌تانگۆڕێته‌وه‌و كه‌سانێكی تر دێنێ كه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره سه‌ربخه‌ن [ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْئًا ] وه ئێوه ناتوانن هیچ زیانێك به‌خوای گه‌وره بگه‌یه‌نن، یان زیان به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا ده‌رنه‌چن بۆ جیهاد خوای گه‌وره هه‌ر سه‌ری ئه‌خات [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٣٩) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.
(40) {فەزڵی ئەبو بەكری صدیق} [ إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ ] ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - سه‌رنه‌خه‌ن و له‌گه‌ڵیدا جیهاد نه‌كه‌ن ئه‌وه به‌دڵنیایی خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری خوای - صلى الله عليه وسلم - سه‌رخست [ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ ] كاتێك كافران له مه‌ككه ده‌ریان كرد كه یه‌كێك بوو له دوو كه‌سه‌كه: كه پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - ئه‌بوبه‌كر بوو (خواى لێ ڕازی بێت) [ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ ] كاتێك له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بوون له شاخی (ثهور) كه نزیكه له مه‌ككه له كاتى كۆچ كردنیان بۆ مه‌دینه [ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ] كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به هاوڕێكه‌ی ئه‌فه‌رمووێ كه ئه‌بوبه‌كره: خه‌فه‌ت مه‌خۆ خوای گه‌وره له‌گه‌ڵمانه، كه ئه‌بوبه‌كر خه‌فه‌تی له‌وه ئه‌خوارد فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له كافران له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كه ته‌ماشای پێی خۆیان بكه‌ن ده‌مانبینن، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: خه‌فه‌ت مه‌خۆ خوامان له‌گه‌ڵدایه‌و سه‌رمان ئه‌خات تۆ گومانى چى به دوو كه‌س ده‌به‌یت كه خواى گه‌وره سێیه‌میانه [ فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ ] خوای گه‌وره هێمنی و ئارامی دابه‌زانده سه‌ر دڵی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - [ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا ] وه پشتیوانی كرد به سه‌رباز كه ئه‌مان ئه‌و سه‌ربازانه‌یان نه‌بینی كه مه‌لائیكه‌ت بوون [ وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَى ] وه وشه‌ی كافران كه شیركه خوای گه‌وره نزمی كرد [ وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا ] وه وشه‌ی خوای گه‌وره كه ته‌وحیدو (لا إله إلا الله) یه خوای گه‌وره به‌رزی كرده‌وه [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٤٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه.
(41) [ انْفِرُوا خِفَافًا وَثِقَالًا ] ئێوه هه‌مووتان ده‌رچن بۆ جیهاد كردن له پێناو خواى گه‌وره به چوست و چالاك و ته‌مبه‌ڵه‌وه، به ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژاره‌وه، به‌گه‌نج و پیره‌وه، به پیاده‌و سوارچاكه‌وه، به منداڵدارو بێمنداڵه‌وه، به خێزاندارو بێخێزانه‌وه، به سه‌رقاڵ و ده‌ست به‌تاڵه‌وه، هه‌ر هه‌موتان ده‌رچن كاتێك كه جیهادو غه‌زا كردن فه‌رزی عه‌ین بێت، (ئه‌بو ته‌ڵحه) (خواى لێ رازى بێت) سوره‌تى ته‌وبه‌ى خوێنده‌وه تا گه‌یشته ئه‌م ئایه‌ته به كوڕه‌كانى فه‌رموو: خواى گه‌وره داواى ده‌رچونمان لێ ده‌كات بۆ غه‌زا به‌پیرو گه‌نجه‌وه ئاماده‌م بكه‌ن بۆ غه‌زا، وتیان ره‌حمه‌تى خوات لێ بێت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - غه‌زات كرد تا وه‌فاتى كرد، وه له‌گه‌ڵ ئه‌بو به‌كر تا وه‌فاتى كرد، وه له‌گه‌ڵ عومه‌ر تا وه‌فاتى كرد، ئێمه له جیاتى تۆ ده‌ڕۆین، رازى نه‌بوو خۆى رۆیشت كوشتارى كرد تا كوژرا له‌ناو كه‌شتى وه‌فاتى كرد هیچ دوورگه‌یه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وت بینێژن تا پاش نۆ رۆژ هیچ لاشه‌ى تێك نه‌چوو پاشان ناشتیان [ وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه جیهاد بكه‌ن به ماڵ و نه‌فستان له پێناو خوای گه‌وره‌دا [ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٤١) ] ئه‌م جیهاد كردنه بۆ ئێوه باشتره له‌وه‌ی كه دانیشن و كه‌مته‌رخه‌می تیادا بكه‌ن ئه‌گه‌ر بزانن.
(42) {هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ لَوْ كَانَ عَرَضًا قَرِيبًا وَسَفَرًا قَاصِدًا لَاتَّبَعُوكَ ] ئه‌و جیهاده‌ی كه بانگ ئه‌كرێن بۆی ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و غه‌نیمه‌و سه‌فه‌رێكى نزیك بوایه ئه‌وا ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - مونافیقان شوێنت ئه‌كه‌وتن و دواناكهوتن [ وَلَكِنْ بَعُدَتْ عَلَيْهِمُ الشُّقَّةُ ] به‌ڵام سه‌فه‌ره‌كه كه غه‌زای ته‌بووك بوو دوور بوو له‌سه‌ریان وه تووشی مه‌شه‌قه‌ت و نارحهتى ئه‌بوون بۆیه دواكه‌وتن [ وَسَيَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَوِ اسْتَطَعْنَا لَخَرَجْنَا مَعَكُمْ ] وه مونافیقان سوێند ئه‌خۆن به‌خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر توانا‌مان هه‌بوایه ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا ده‌رئه‌چووین بۆ جیهاد [ يُهْلِكُونَ أَنْفُسَهُمْ ] به دواكه‌وتنیان له جیهاد وه به‌م سوێنه درۆیینانه خۆیان به‌هیلاك ئه‌ده‌ن و له‌ناو ئه‌ده‌ن [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (٤٢) ] وه خوای گه‌وره ئه‌زانێ كه ئه‌وان درۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌م سوێنانه‌ی كه ئه‌یخۆن سوێندی درۆیه.
(43) [ عَفَا اللَّهُ عَنْكَ لِمَ أَذِنْتَ لَهُمْ ] ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و مونافیقانه دابه‌زى كه داواى ئیزنیان كرد نه‌چن بۆ غه‌زا كه ئیزن بدرانایا یان نا هه‌ر نه‌ده‌ڕۆیشتن، خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ خوا لێت ببورێت و عه‌فوت بكات بۆچی ئیزنی مونافیقانتدا كاتێك كه داوایان كرد نه‌یه‌ن بۆ غه‌زاكه [ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَتَعْلَمَ الْكَاذِبِينَ (٤٣) ] تا بۆت ده‌ركه‌وێت كامیان ڕاستگۆیه‌و عوزری هه‌یه، وه كامیان درۆ ئه‌كات و عوزری شه‌رعی نیه له دواكه‌وتن له غه‌زادا.
(44) [ لَا يَسْتَأْذِنُكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ أَنْ يُجَاهِدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به‌خواو ڕۆژی دوایی هه‌یه داوای ئیزن و ڕوخسه‌تت لێ ناكه‌ن كه ئیزنیان بده‌یت و نه‌یه‌ن بۆ جیهادو جیهاد بكه‌ن به‌ماڵ و به نه‌فسی خۆیان به‌ڵكو ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌كه‌ن له‌و شته‌دا [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالْمُتَّقِينَ (٤٤) ] وه خوای گه‌وره خۆی زۆر زانایه به‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
(45) [ إِنَّمَا يَسْتَأْذِنُكَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] به‌ڵكو به‌ته‌نها ئه‌و كه‌سانه داوای ئیزن له تۆ ئه‌كه‌ن كه نه‌یه‌ن بۆ جیهادو دوابكه‌ون كه باوه‌ڕیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی نیه واته: مونافیقان [ وَارْتَابَتْ قُلُوبُهُمْ ] وه دڵیشیان پڕه له گومان [ فَهُمْ فِي رَيْبِهِمْ يَتَرَدَّدُونَ (٤٥) ] وه ئه‌وان له گومانی خۆیاندا دوودڵ و سه‌رلێشێواون و هیچ عوزرێكیشیان نیه‌و داوای ڕوخسه‌ت ئه‌كه‌ن.
(46) [ وَلَوْ أَرَادُوا الْخُرُوجَ لَأَعَدُّوا لَهُ عُدَّةً ] ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ بوونایه‌و بیانوویستایه له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ده‌رچن بۆ جیهاد ئه‌وا ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌كانی جه‌نگیان ئاماده ئه‌كردو خۆیان ئاماده ئه‌كرد بۆ غه‌زاكردن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له حه‌قیقه‌تدا نه‌یانوویستووه ده‌رچن [ وَلَكِنْ كَرِهَ اللَّهُ انْبِعَاثَهُمْ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ش پێی ناخۆش بوو كه ئه‌وان ده‌رچن له‌گه‌ڵ موسڵماناندا بۆ غه‌زاكردن [ فَثَبَّطَهُمْ ] بۆیه دوایخستن و داینیشاندن كه نه‌یه‌ن و ده‌رنه‌چن بۆ غه‌زاو جیهاد له‌گه‌ڵ موسڵماناندا [ وَقِيلَ اقْعُدُوا مَعَ الْقَاعِدِينَ (٤٦) ] وه پێیان وترا دانیشن له‌گه‌ڵ دانیشتوواندا ئه‌وانه‌ی كه عوزریان هه‌یه وه‌كو پیرو ئافره‌ت و منداڵ و كوێر‌و شه‌ل و په‌ككه‌وته.
(47) [ لَوْ خَرَجُوا فِيكُمْ مَا زَادُوكُمْ إِلَّا خَبَالًا ] ئه‌گه‌ر ئه‌م مونافیقانه له‌گه‌ڵیشتاندا ده‌رچن بۆ غه‌زاكردن ئه‌وا هیچ شتێكتان بۆ زیاد ناكه‌ن ته‌نها ئاشووبنانه‌وه‌و ئاژاوه‌گێڕان نه‌بێت له نێوانتاندا چونكه ترسنۆكن [ وَلَأَوْضَعُوا خِلَالَكُمْ ] وه نێوانیشتان تێكئه‌ده‌ن به درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن و بوهتان كردن و دووزمانی كردن له نێوانتاندا [ يَبْغُونَكُمُ الْفِتْنَةَ ] هه‌میشه ئه‌یانه‌وێ فیتنه‌و ئاشووب له نێوانتاندا بنێنه‌وه [ وَفِيكُمْ سَمَّاعُونَ لَهُمْ ] وه له‌ناو ئێوه‌ی صه‌حابه‌ش كه‌سانێك هه‌یه كه گوێیان بۆ ئه‌گرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نازانێ ئه‌مانه مونافیقن و نایانناسێت [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ (٤٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به سته‌مكاران ئه‌وه‌ی كه ئاوا زوڵم ئه‌كات و ئاژاوه له نێوان موسڵماناندا ئه‌نێته‌وه.
(48) [ لَقَدِ ابْتَغَوُا الْفِتْنَةَ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌مان پێش ئه‌وه‌ی كه بۆ ئه‌م غهزایهش ده‌رچن له هاتنى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بۆ مه‌دینه هه‌ر حاڵیان وابووه كه هه‌میشه ویستوویانه ئاژاوه‌و فیتنه له نێوان موسڵماناندا بنێنه‌وه‌و كێشه له نێوانیاندا دروست بكه‌ن [ وَقَلَّبُوا لَكَ الْأُمُورَ ] وه كاره‌كانیان لێت هه‌ڵگه‌ڕاندۆته‌وه [ حَتَّى جَاءَ الْحَقُّ ] تا له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه حه‌ق هات، واته: سه‌ركه‌وتن كه سه‌ری خستن و پشتیوانی كردن [ وَظَهَرَ أَمْرُ اللَّهِ ] وه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره ده‌ركه‌وت و ئاشكرا‌و به‌عیززه‌ت بوو [ وَهُمْ كَارِهُونَ (٤٨) ] وه مونافیقان ئه‌م شته‌یان پێ ناخۆش بوو.
(49) [ وَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ ائْذَنْ لِي وَلَا تَفْتِنِّي ] وه له‌ناو مونافیقانیشدا كه‌سى وا هه‌یه به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌ڵێ: ئیزنم بده با نه‌یه‌م له‌گه‌ڵتاندا بۆ جیهادو تووشی فیتنه‌م مه‌كه، كاتێك كه چوون بۆ غه‌زای ته‌بووك یه‌كێكیان كه (جه‌ددى كوڕى قه‌یس) بوو وتی: من ئه‌گه‌ر ئافره‌تی ڕۆمه‌كان ببینم ئافره‌تیان زۆر جوانه خۆم بۆ ناگیرێ و تووشی فیتنه ئه‌بم بۆیه ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئیزنم بده با نه‌یه‌م [ أَلَا فِي الْفِتْنَةِ سَقَطُوا ] خواى گه‌وره فه‌رمووى: ئایا نازانن ئه‌وان خۆیان كه‌وتوونه‌ته ناو فیتنهوهو له‌ناو فیتنه‌دا ڕۆچوونه ئه‌م عوزره پووچه‌ڵه چیه ئه‌یهێننه‌وه [ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِرِينَ (٤٩) ] وه دۆزه‌خیش ده‌وری كافرانی داوه‌و شوێنى ده‌رباز بوونیان نیه‌و خوای گه‌وره هه‌موویان له دۆزه‌خدا كۆ ده‌كاته‌وه.
(50) [ إِنْ تُصِبْكَ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره تووشی خێر‌و چاكه‌یه‌كت بكات له سه‌ركه‌وتن و غه‌نیمه‌ت ده‌ست كه‌وتن ئه‌وان پێیان ناخۆشه‌و خه‌فه‌تبار ئه‌بن [ وَإِنْ تُصِبْكَ مُصِيبَةٌ ] وه ئه‌گه‌ر تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك ببیت له جه‌نگێكدا تێكبشكێیت [ يَقُولُوا قَدْ أَخَذْنَا أَمْرَنَا مِنْ قَبْلُ ] ئه‌ڵێن: ئێمه كاری خۆمان كرد‌و پێشتر حسابی خۆمان كرد‌و له‌گه‌ڵیاندا دهرنهچووین نه‌ك وه‌كو ئه‌وان تووشی ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ته ببین [ وَيَتَوَلَّوْا وَهُمْ فَرِحُونَ (٥٠) ] وه پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن و ئه‌وان دڵخۆشن به‌وه‌ی كه موسڵمانان تێك‌شكاون و خۆیان پارێزراو بوونه.
(51) [ قُلْ لَنْ يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: هیچ شتێك تووشی ئێمه نابێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه خوای گه‌وره له (لوح المحفوظ)دا نووسیوێتی له‌سه‌رمان وه گۆڕانی به‌سه‌ردا نایات [ هُوَ مَوْلَانَا وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (٥١) ] هه‌ر خوای گه‌وره سه‌رخه‌رو پشتیوان و دۆستمانه، وه ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕدارن با كاره‌كانیان ته‌نها به خوای گه‌وره بسپێرن وه ته‌نها پشت به خواى گه‌وره ببه‌ستن.
(52) [ قُلْ هَلْ تَرَبَّصُونَ بِنَا إِلَّا إِحْدَى الْحُسْنَيَيْنِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێوه‌ی مونافیق یان كافر چاوه‌ڕێی چ شتێك له ئێمه ئه‌كه‌ن ته‌نها یه‌كێك له‌م دوو شته باشه نه‌بێت یان ئه‌وه‌تا له جه‌نگه‌كان سه‌ر ئه‌كه‌وین یاخود ئه‌گه‌ر تێكبشكێین شه‌هید ئه‌بین هه‌ردووكی یه‌ك له یه‌ك باشتره [ وَنَحْنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمْ أَنْ يُصِيبَكُمُ اللَّهُ بِعَذَابٍ مِنْ عِنْدِهِ ] وه ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین كه ئێوه تووشی ئه‌وه ببن كه خوای گه‌وره له‌لایه‌ن خۆیه‌وه له ئاسمانه‌وه سزایه‌ك بنێرێته سه‌رتان و سزاتان بدات [ أَوْ بِأَيْدِينَا ] یاخود به‌ده‌ستی ئێمه‌و ئێمه زاڵ بكات به‌سه‌رتاندا به‌كوشتن و به‌دیل گرتن [ فَتَرَبَّصُوا إِنَّا مَعَكُمْ مُتَرَبِّصُونَ (٥٢) ] ده‌ی چاوه‌ڕێ بن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێین بزانین قسه‌ی كاممان ده‌رئه‌چێ.
(53) [ قُلْ أَنْفِقُوا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - به مونافیقان بڵێ: ماڵتان ببه‌خشن به ویستی خۆتان به‌بێ ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - جێبه‌جێ بكه‌ن یاخود با پێتان ناخۆش بێ به‌وه‌ی كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمانتان پێ بكات ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ بكه‌ن و پێشتان ناخۆش بێ له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا [ لَنْ يُتَقَبَّلَ مِنْكُمْ ] خوای گه‌وره لێتان قبووڵ ناكات [ إِنَّكُمْ كُنْتُمْ قَوْمًا فَاسِقِينَ (٥٣) ] چونكه ئێوه كه‌سانێكی فاسق و ده‌رچوون له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره.
(54) [ وَمَا مَنَعَهُمْ أَنْ تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ ] چ شتێك ڕێگری كرد له مونافیقان كه خوای گه‌وره خێره‌كانیان لێ وه‌ربگرێ [ إِلَّا أَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ ] ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێ كه ئه‌وان كافرن به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - [ وَلَا يَأْتُونَ الصَّلَاةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَى ] وه نایه‌ن بۆ نوێژه‌كانیان ته‌نها به‌ته‌مبه‌ڵی نه‌بێت [ وَلَا يُنْفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَارِهُونَ (٥٤) ] وه ماڵیش نابه‌خشن ئیلا پێیان ناخۆشه و بۆ ڕیایه.
(55) [ فَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَالُهُمْ وَلَا أَوْلَادُهُمْ ] بۆیه تۆ سه‌رسام مه‌به به ماڵ و منداڵیان [ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ بِهَا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ به‌هۆی ئه‌م نیعمه‌تانه‌ی كه پێیان ئه‌به‌خشێ سزایان بدات له ژیانی دونیادا [ وَتَزْهَقَ أَنْفُسُهُمْ وَهُمْ كَافِرُونَ (٥٥) ] وه ڕوحیان بكێشێت له حاڵه‌تێك كه ئه‌وان كافرو بێباوه‌ڕ بن.
(56) [ وَيَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنَّهُمْ لَمِنْكُمْ ] وه مونافیقان سوێند ئه‌خۆن به خوای گه‌وره كه ئه‌وان له ئێوه‌ن وه موسڵمانن [ وَمَا هُمْ مِنْكُمْ ] به‌ڵام درۆ ئه‌كه‌ن ئه‌وان له ئێوه نین و موسڵمان نین [ وَلَكِنَّهُمْ قَوْمٌ يَفْرَقُونَ (٥٦) ] به‌ڵام ئه‌وان كه‌سانێكن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن ئه‌ترسێن بۆیه له‌گه‌ڵتان نایه‌ن بۆ غه‌زا، یاخود له ئێوه ئه‌ترسێن بۆیه سوێندتان بۆ ئه‌خۆن كه ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین.
(57) [ لَوْ يَجِدُونَ مَلْجَأً أَوْ مَغَارَاتٍ أَوْ مُدَّخَلًا ] ئه‌گه‌ر هه‌ر شورا‌و په‌ناگه‌یه‌ك یان ئه‌شكه‌وتێك یان هه‌ر تونێل و كونێكیان ده‌ست بكه‌وێ كه بچنه ناویه‌وه [ لَوَلَّوْا إِلَيْهِ وَهُمْ يَجْمَحُونَ (٥٧) ] ئه‌وه به خێرایى بۆی ئه‌چن وه په‌نای بۆ ئه‌به‌ن، چۆن ئه‌سپێك لغاوی بكه‌یته‌وه به‌خێرایی ئه‌ڕوات ئاوا به‌خێرایی بۆ ئه‌و په‌ناگانه ئه‌ڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیان په‌نا بده‌ن و خۆیان بپارێزن و له‌گه‌ڵ ئێوه نه‌یه‌ن بۆ غه‌زاو جیهاد، یان لێتان دوور بكه‌ونه‌وه چونكه رقیان لێتانه‌و خۆشیان ناوێن.
(58) [ وَمِنْهُمْ مَنْ يَلْمِزُكَ فِي الصَّدَقَاتِ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - غه‌نیمه‌ى غه‌زاى حونه‌ینى دابه‌ش ده‌كرد (عبدالله بن ذي الخويصرة التميمي) هات وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - دادپه‌روه‌ر به، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: هاوار بۆ خۆت ئه‌گه‌ر من دادپه‌روه‌ر نه‌بم كێ دادپه‌روه‌ره؟! ئیمامى عومه‌ر فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - رێگام بده له گه‌ردنى بده‌م، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: لێیگه‌ڕێ ئه‌مه هاوه‌ڵانێكى هه‌یه یه‌كێك له ئێوه نوێژى خۆى پێ كه‌مه له ئاست نوێژى ئه‌مان، وه رۆژووى خۆى پێ كه‌مه له ئاست رۆژووى ئه‌مان، له دین ده‌رده‌چن هه‌روه‌كو چۆن تیر له نیشان ده‌رده‌چێت، له هه‌ر شوێنێك پێیان گه‌یشتن بیانكوژن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، وه دواتر كه ده‌ركه‌وتن خه‌واریج بوون ئیمامى عه‌لى كوشتارى كردن، وه هه‌یشیانه ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - له‌و مونافیقانه ڕه‌خنه‌و تانه‌و ته‌شه‌ر له تۆ ئه‌گرێ كاتێك كه صه‌ده‌قه‌و خێر یاخود غه‌نیمه‌ت دابه‌ش ئه‌كه‌ی له نێوان موسڵمانان [ فَإِنْ أُعْطُوا مِنْهَا رَضُوا ] ئه‌گه‌ر پێیان ببه‌خشی ئه‌وه‌نده‌ی كه خۆیان ئه‌یانه‌وێ ئه‌وا ڕازی ئه‌بن وه تانه‌و ته‌شه‌رت لێ ناده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان نیه‌تیان دونیایه [ وَإِنْ لَمْ يُعْطَوْا مِنْهَا إِذَا هُمْ يَسْخَطُونَ (٥٨) ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستیانه نه‌یانده‌یتێ ئه‌و كاته تووڕه ئه‌بن وه ناڕازی ئه‌بن وه تانه‌و ته‌شه‌رت لێ ئه‌ده‌ن.
(59) [ وَلَوْ أَنَّهُمْ رَضُوا مَا آتَاهُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕازی بوونایه به‌وه‌ی كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - پێی به‌خشین [ وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ ] وه بیانوتایه ئێمه خوای گه‌وره‌مان به‌سه [ سَيُؤْتِينَا اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ وَرَسُولُهُ ] خوای گه‌وره له فه‌زڵی خۆی پێمان ئه‌به‌خشێ، وه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ پێمان ئه‌به‌خشێ [ إِنَّا إِلَى اللَّهِ رَاغِبُونَ (٥٩) ] ئێمه ڕه‌غبه‌تمان بۆ لای خوایه‌و مه‌به‌ستمانه بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌مه بۆ ئه‌وان باشتر بوو.
(60) {ئەوانەی زەكاتیان پێ دەشێت} [ إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ ] خوای گه‌وره لێره مه‌ساریفی زه‌كات باس ئه‌كات زه‌كات بۆ كێیه؟ بۆ ئه‌م هه‌شت كۆمه‌ڵه‌یه كه خوای گه‌وره دیاری كردووه یه‌كه‌میان بۆ فه‌قیره كه‌سێك كه هیچ شتێكی نیه‌و داوا له خه‌ڵكى ناكات، وه بۆ (مسكین)ه ئه‌وه‌یه كه هه‌یه‌تی به‌ڵام به‌شی ناكات و ده‌گه‌ڕێت و داوا له خه‌ڵكى ده‌كات [ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا ] وه بۆ ئه‌وانه‌یه كه زه‌كاته‌كه كۆ ئه‌كه‌نه‌وه، كاتی خۆی فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت هه‌بووه زه‌كاتی كۆ كردۆته‌وه له‌و زه‌كاته به‌شی خۆیشیان ئه‌درێ [ وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ ] وه بۆ ئه‌و كافرانه‌ى كه موسڵمان بوونه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئیسلام دامه‌زراو بن، یاخود بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌كانیان موسڵمان بن، یاخود بۆ ئه‌وه‌ى زه‌ره‌رو زیان له ده‌ورى موسڵمانان دوور بخرێته‌وه، یاخود ئه‌یانده‌یتێ بۆ ئه‌وه‌ی كه موسڵمان بن، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له غه‌نیمه‌ى حونه‌ین ئه‌وه‌نده‌یدا به (صه‌فوانى كوڕى ئومه‌ییه) تا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بوو به خۆشه‌ویستترین كه‌س له‌لاى كه پێشتر له هه‌موو كه‌س زیاتر رقى لێ‌بوو [ وَفِي الرِّقَابِ ] وه بۆ ئه‌و كۆیله بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیانی پێ بكڕنه‌وه‌و خۆیانی پێ ئازاد بكه‌ن [ وَالْغَارِمِينَ ] وه بۆ كه‌سێك كه قه‌رزار بێت له كاروبارێكی شه‌رعیدا، یاخود به‌ڵاو موسیبه‌تێكى به‌سه‌ردا هاتبێت و كه‌وتبێته ژێر قه‌رزه‌وه [ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه بۆ جیهاد كردن له پێناو خوای گه‌وره‌دا، وه حه‌ج كردنیش ده‌گرێته‌وه [ وَابْنِ السَّبِيلِ ] وه بۆ ڕێبواران كه له ماڵ و شاری خۆیان دووركه‌وتونه‌ته‌وه‌و پاره‌یان لێبڕاوه [ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره فه‌رزی كردووه‌و دابه‌شی كردووه [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٦٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(61) [ وَمِنْهُمُ الَّذِينَ يُؤْذُونَ النَّبِيَّ ] وه له‌ناو مونافیقانیش هه‌یانه كه ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌دات - صلى الله عليه وسلم - [ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٌ ] وه ئه‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - گوێ بۆ هه‌موو قسه‌یه‌كمان ئه‌گرێت و باوه‌ڕمان پێ ده‌كات به تایبه‌تى كه سوێندى بۆ بخۆین [ قُلْ أُذُنُ خَيْرٍ لَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌ڵێ گوێ له هه‌موو كه‌سێك ئه‌گرێ به‌ڵام گوێ له قسه‌ی خێر ئه‌گرێ نه‌ك شه‌ڕ، وه راستگۆ له درۆزن جیاده‌كاته‌وه، وه ئه‌مه له نه‌رمونیانی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلى الله عليه وسلم - كه گوێی بۆ قسه‌یان ئه‌گرت پاشان وایان ئه‌وت [ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَيُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِينَ ] كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره به‌ڕاست دائه‌نێ، وه قسه‌ی باوه‌ڕداران به‌ڕاست دائه‌نێ [ وَرَحْمَةٌ لِلَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ ] وه ڕه‌حمه‌تیشه بۆ باوه‌ڕداران له ئێوه [ وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ رَسُولَ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٦١) ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌ده‌ن - صلى الله عليه وسلم - سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.
(62) [ يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَكُمْ لِيُرْضُوكُمْ ] پیاوێك له مونافیقان ناوى هه‌ندێك له سه‌رانى مونافیقانى هێناو وتى: سوێند به خوا ئه‌مانه ناودارترین و باشترینمانن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى محمد ده‌یڵێ حه‌ق و راست بێت ئه‌وا ئه‌مانه له گوێدرێژ خراپترین، پیاوێك له موسڵمانان گوێى لێ بوو، وتى: والله ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌یڵێت حه‌ق و راسته، وه تۆ له گوێدرێژ خراپترى، پیاوه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ى برد بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - بانگى مونافیقه‌كه‌ى كرد‌و پێى فه‌رموو: بۆچى ئه‌و قسه‌یه‌ت كرد؟ ئه‌ویش سوێندى ده‌خوارد به خواى گه‌وره كه واى نه‌وتووه، موسڵمانه‌كه‌یش وتى: خوایه راستى راستگۆ و درۆى درۆزن ئاشكرا بكه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، سوێند ئه‌خۆن بۆ ئێوه به خوای گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕازیتان بكه‌ن [ وَاللَّهُ وَرَسُولُهُ أَحَقُّ أَنْ يُرْضُوهُ إِنْ كَانُوا مُؤْمِنِينَ (٦٢) ] به‌ڵام ئه‌وان خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له خۆیان ڕازی بكه‌ن ئه‌وه زۆر شایه‌نترو باشتر‌و چاكتره بۆیان ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕاستگۆ و ئیماندارن.
(63) [ أَلَمْ يَعْلَمُوا أَنَّهُ مَنْ يُحَادِدِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] ئایا نازانن هه‌ر كه‌سێك دژایه‌تی و سه‌رپێچى خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكات [ فَأَنَّ لَهُ نَارَ جَهَنَّمَ خَالِدًا فِيهَا ] ئه‌وه ئاگری دۆزه‌خی بۆ هه‌یه‌و به‌هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێنێته‌وه به نه‌مری [ ذَلِكَ الْخِزْيُ الْعَظِيمُ (٦٣) ] كه ئه‌میش سه‌رشۆڕی و زه‌لیلیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه.
(64) [ يَحْذَرُ الْمُنَافِقُونَ أَنْ تُنَزَّلَ عَلَيْهِمْ سُورَةٌ تُنَبِّئُهُمْ بِمَا فِي قُلُوبِهِمْ ] مونافیقان حه‌زه‌ر ئه‌كه‌ن و له‌وه ئه‌ترسێن كه خوای گه‌وره سووڕه‌تێكیان له‌سه‌ر داببه‌زێنێته خواره‌وه كه ئه‌وه‌ی ناو دڵیان ده‌ربكات و ئاشكرای بكات [ قُلِ اسْتَهْزِئُوا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئێوه گاڵته بكه‌ن به موسڵمانان یان به‌دابه‌زینی سووره‌تی قورئان [ إِنَّ اللَّهَ مُخْرِجٌ مَا تَحْذَرُونَ (٦٤) ] ئه‌وه‌ی كه ئێوه حه‌زه‌ری لێ ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره ده‌ری ئه‌كات و ئاشكرای ئه‌كات به‌وه‌ی كه سووره‌تی قورئان دائه‌به‌زێنێ وه‌كو له سووره‌تی ته‌وبه‌دا خوای گه‌وره ئابڕووی بردن، یان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئاگادار ئه‌كاته‌وه له ئێوه.
(65) {گاڵتە كردن بە خوا‌و ئایەتەكانیو پێغەمبەرەكەی - صلی الله علیه وسلم - كوفرە} [ وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ ] له غه‌زای ته‌بووكدا كه‌سێك له مونافیقان وتی: كه‌سم نه‌بینیوه وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - ئه‌م صه‌حابانه كه به‌خه‌می سكیانه‌وه بن، وه له كاتی قسه‌كردندا درۆ بكه‌ن، وه له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن ترسنۆك بن، پیاوێك له صه‌حابه فه‌رمووی: درۆت كرد به‌ڵكو تۆ مونافیقی ئه‌بێ هه‌واڵ به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بده‌م، تا ئه‌و گه‌یشته لای پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، وه كاتێك كه پرسیاریان لێ بكه‌ی بۆچی ئه‌م قسانه‌تان كردووه‌و تانه‌و ته‌شه‌ر له پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - له صه‌حابه‌و له دین ئه‌ده‌ن ئه‌و كاته ئه‌ڵێن ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ڕێگا دوور بوو ده‌مه‌ته‌قێمان ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دووری ڕێگاكه ببڕین وه گاڵته‌مان ئه‌كردو كاتمان به‌سه‌ر ئه‌برد [ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ (٦٥) ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: ئایا ئێوه شت نه‌ما گاڵته‌ی پێ بكه‌ن ئیلا خوای گه‌وره‌و ئایه‌ته‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێ - صلى الله عليه وسلم - ئایا ئێوه گاڵته به‌مانه ئه‌كه‌ن؟
(66) [ لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ ] ئه‌و كه‌سه خۆی هه‌ڵواسی بوو به ڕه‌شمه‌ی ئه‌سپه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - هه‌ر ئه‌یوت: ئێمه گاڵته‌مان ئه‌كردو كاتمان به‌سه‌ر ئه‌برد، پێغه‌مبه‌ریش - صلى الله عليه وسلم - ئه‌یفه‌رموو: عوزر مه‌هێننه‌وه ئه‌وه ئێوه كافر بوون، واته: كوفره‌كه‌تان ئاشكرا كرد له دوای ئه‌وه‌ی كه پێشتر ئیمانتان ئاشكرا كردبوو [ إِنْ نَعْفُ عَنْ طَائِفَةٍ مِنْكُمْ ] ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵێكیشتان خۆش بین ئه‌وانه‌ی كه واز له نیفاق دێنن و ته‌وبه ئه‌كه‌ن [ نُعَذِّبْ طَائِفَةً ] ئه‌وا كۆمه‌ڵێكتان سزا ئه‌ده‌ین ئه‌وانه‌ی كه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر نیفاق و كوفری خۆیان [ بِأَنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ (٦٦) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر جه‌ریمه‌و تاوان.
(67) [ الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ ] پیاوانی دووڕوو ئافره‌تانی دووڕوو [ بَعْضُهُمْ مِنْ بَعْضٍ ] هه‌ندێكیان دۆست و پشتیوانی هه‌ندێكی تریانن [ يَأْمُرُونَ بِالْمُنْكَرِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمَعْرُوفِ ] فه‌رمان ئه‌كه‌ن به خراپه‌و ڕێگری ئه‌كه‌ن له چاكه [ وَيَقْبِضُونَ أَيْدِيَهُمْ ] وه ده‌ستیان تووند ئه‌گرن و ڕه‌زیلن له به‌خشین [ نَسُوا اللَّهَ ] خوای گه‌وره‌یان له‌بیر كرد [ فَنَسِيَهُمْ ] خوای گه‌وره‌ش وه‌كو له‌بیرچوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و ئیهمالیان ده‌كات، ئه‌گه‌رنا خواى گه‌وره هیچ شتێك له بیر ناكات [ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (٦٧) ] به‌ڕاستی مونافیقان ئه‌وانن كه فاسقن و ده‌رچوون له گوێڕایه‌ڵی خوا.
(68) {مونافیقان شوێنیان دۆزەخە} [ وَعَدَ اللَّهُ الْمُنَافِقِينَ وَالْمُنَافِقَاتِ وَالْكُفَّارَ نَارَ جَهَنَّمَ ] خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به پیاوانی دووڕوو ئافره‌تانی دووڕوو وه به‌كافران كه بیانخاته ناو ئاگری دۆزه‌خ [ خَالِدِينَ فِيهَا ] به نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه به‌هه‌میشه‌یی [ هِيَ حَسْبُهُمْ ] كه ئاگری دۆزه‌خیان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تیایدا سزا بدرێن [ وَلَعَنَهُمُ اللَّهُ ] وه خوای گه‌وره نه‌فره‌تی لێ كردون و له ڕه‌حمه‌تی خۆی ده‌ری كردون [ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُقِيمٌ (٦٨) ] وه سزایه‌كی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییان بۆ هه‌یه كه تیایدا ئه‌مێننه‌وه.
(69) [ كَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ كَانُوا أَشَدَّ مِنْكُمْ قُوَّةً ] دووڕووه‌كان ئێوه وه‌ك ئه‌و كافرانه‌ی پێش خۆتانن كه ئه‌وان له ئێوه به‌هێزتر بوون [ وَأَكْثَرَ أَمْوَالًا وَأَوْلَادًا ] وه سامان و ماڵ و منداڵیان له ئێوه زیاتر بوو [ فَاسْتَمْتَعُوا بِخَلَاقِهِمْ ] ئه‌وان به‌شی خۆیان له خۆشی دونیا ڕایانبواردو به‌سه‌ریان برد، یاخود به دینه‌كه‌ى خۆیان [ فَاسْتَمْتَعْتُمْ بِخَلَاقِكُمْ ] وه ئێوه‌ش ئه‌ی دووڕووه‌كان له دونیادا به‌شی خۆتان ڕاتانبواردو به‌سه‌رتان برد [ كَمَا اسْتَمْتَعَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ بِخَلَاقِهِمْ ] وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه چۆن سوودمه‌ند بوون له‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی كه خوای گه‌وره له دونیا پێی به‌خشیبوون [ وَخُضْتُمْ كَالَّذِي خَاضُوا ] وه ئێوه ڕۆچوون له جوانی و ڕازاوه‌یی دونیا، یاخود له درۆ‌و شتى پوچه‌ڵ و یاری كردن‌دا، یاخود له گاڵته كردن به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره وه‌ك ئه‌وان كه ئه‌وانیش وایان كرد [ أُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م سیفه‌ته خراپانه‌یان تیا بێ خوای گه‌وره كرده‌وه‌كانیان به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه له دونیا‌و قیامه‌تدا [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (٦٩) ] وه ئه‌وانن كه خۆیان زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ن.
(70) [ أَلَمْ يَأْتِهِمْ نَبَأُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا مونافیقان هه‌واڵی ئوممه‌تانی پێش خۆیانیان پێ نه‌گه‌یشتووه‌و بۆیان باس نه‌كراوه [ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ ] وه‌كو قه‌ومی نوح كه خوای گه‌وره له‌ناو ئاوه‌كه‌دا غه‌رقی كردن، وه قه‌ومی عاد كه به بایه‌كی به‌هێز له‌ناوی بردن، وه قه‌ومی ثهمود كه به‌ده‌نگێكی به‌هێز له‌ناوى بردن [ وَقَوْمِ إِبْرَاهِيمَ وَأَصْحَابِ مَدْيَنَ ] وه قه‌ومی ئیبراهیمیشی له‌ناو برد به (نه‌مرودى كوڕى كه‌نعان)ى پاشایانه‌وه، وه قه‌ومی شوعه‌یب كه له مه‌دیه‌ن بوون خوای گه‌وره زه‌وی له ژێریاندا هه‌ژاند [ وَالْمُؤْتَفِكَاتِ ] وه دێیه‌كانی قه‌ومی لوط كه خوای گه‌وره به‌ردی بارانده سه‌ریاندا، بۆیه پێی وتراوه: (الْمُؤْتَفِكَات) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دێیه‌كانیان له ژێردا ئه‌مدیو و ئه‌ودیو كرا [ أَتَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] ئه‌م شه‌ش قه‌وم و نه‌ته‌وه‌یه كه خوای گه‌وره باسی كرد خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردن به به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا [ فَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (٧٠) ] دواتر كه خوای گه‌وره له‌ناوی بردن ئه‌وه نه‌بوو كه خوای گه‌وره سته‌میان لێ بكات به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان زوڵم و سته‌میان له‌خۆیان كرد، چونكه پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردن وه ئاگاداری كردنه‌وه به‌ڵام ئه‌وان كوفریان كرد به‌خوای گه‌وره، وه ملكه‌چ نه‌بوون وه شوێن پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره نه‌كه‌وتن.
(71) [ وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ] باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت هه‌ندێكیان دۆست و خۆشه‌ویست و سه‌رخه‌ری هه‌ندێكی تریانن [ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ ] فه‌رمان ئه‌كه‌ن به‌چاكه‌و ڕێگری ئه‌كه‌ن له خراپه [ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ ] وه نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن [ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئه‌كه‌ن - صلى الله عليه وسلم - [ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ ] هه‌ر كه‌سێك ئه‌م سیفه‌تانه‌ی تیابێت خوای گه‌وره ڕه‌حم له‌و كه‌سانه ئه‌كات [ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٧١) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه.
(72) [ وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه كه پڕه له باخ، وه جۆگه‌له ئاو به ژێر دار‌و ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات به هه‌میشه‌یی و نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ] وه خانوو كۆشك و ته‌لاری باش و پاكیان پێ ئه‌دات كه له زێڕو زیوه له‌ناو به‌هه‌شتێك كه شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه [ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ] وه خوای گه‌وره‌ش لێیان ڕازی ئه‌بێت، كه ئه‌م ڕه‌زامه‌ندیه‌ی خوای گه‌وره له هه‌موو ئه‌و نازو نیعمه‌تانه گه‌وره‌تره كه خوای گه‌وره به به‌هه‌شتیه‌كانی ئه‌به‌خشێ [ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٧٢) ] ئا ئه‌مه بردنه‌وه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه كه مرۆڤ بچێته ناو به‌هه‌شته‌وه‌و خوای گه‌وره لێی ڕازی بێت.
(73) [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - جیهادو كوشتاری كافران بكه، وه جیهادی مونافیقان بكه به‌وه‌ی به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه‌یت به زانست، وه سنووره‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه [ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ ] وه دڵڕه‌ق به له‌گه‌ڵیاندا [ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (٧٣) ] وه شوێنی ئه‌مانه ئاگری دۆزه‌خه كه خراپترین سه‌ره‌نجامه مرۆڤـ بۆی بگه‌ڕێته‌وه.
(74) {هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ مَا قَالُوا ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌ژێر سێبه‌رى دارێك دانیشتبوو فه‌رمووى: ئێستا پیاوێك دێته لاتان به چاوى شه‌یتان ته‌ماشاتان ده‌كات، كه هات كه‌ستان قسه‌ى له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن، زۆرى نه‌خایاند پیاوێكى شین ده‌ركه‌وت، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بانگى كرد فه‌رمووى: بۆچى تۆ‌و هاوڕێكانت جوێنم پێ ده‌ده‌ن؟ پیاوه‌كه رۆیشت هاوڕێكانى هێناو سوێندیان خوارد به خواى گه‌وره جوێنیان نه‌داوه تا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - لێیان خۆش بوو، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: مونافیقان سوێند ئه‌خۆن به خوای گه‌وره كه ئه‌وان جوێن و تانه‌و ته‌شه‌ریان له پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌داوه - صلى الله عليه وسلم - [ وَلَقَدْ قَالُوا كَلِمَةَ الْكُفْرِ ] به دڵنیایی ئه‌وان قسه‌ی كوفریان كرد [ وَكَفَرُوا بَعْدَ إِسْلَامِهِمْ ] وه كافر بوون له دوای ئه‌وه‌ی كه پێشتر موسڵمان بوونی خۆیان ئاشكرا كردبوو [ وَهَمُّوا بِمَا لَمْ يَنَالُوا ] وه ویستیان شتێك بكه‌ن كه ده‌ستیان نه‌كه‌وت و بۆیان نه‌گونجا، كه ویستیان پێغه‌مبه‌ری خوا بكوژن - صلى الله عليه وسلم - [ وَمَا نَقَمُوا إِلَّا أَنْ أَغْنَاهُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ مِنْ فَضْلِهِ ] ئه‌م كاره نابه‌جێیانه ناكه‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێ كه خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌وڵه‌مه‌ندیان كردن له فه‌زڵی خوای گه‌وره، وه پێغه‌مبه‌ریش - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه هاته مه‌دینه پێی ئه‌به‌خشین، وه بووه هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی مونافیقان [ فَإِنْ يَتُوبُوا يَكُ خَيْرًا لَهُمْ ] له دوای ئه‌م كاره خراپ و كوفرانه‌یان ئه‌گه‌ر ته‌وبه بكه‌ن خوای گه‌وره ده‌رگای ته‌وبه‌یان لێ ئه‌كاته‌وه ئه‌وه بۆ خۆیان باشتره له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر نیفاق بمێننه‌وه [ وَإِنْ يَتَوَلَّوْا يُعَذِّبْهُمُ اللَّهُ عَذَابًا أَلِيمًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] وه ئه‌گه‌ر پشت بكه‌ن له ئیمان هێنان و ته‌وبه كردن ئه‌وا خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار له دونیادا به كوشتن و غه‌م و په‌ژاره، وه له قیامه‌تدا به‌سزاى ئاگرى دۆزه‌خ [ وَمَا لَهُمْ فِي الْأَرْضِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (٧٤) ] وه ئه‌و كاته له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هیچ دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانیان نابێت.
(75) [ وَمِنْهُمْ مَنْ عَاهَدَ اللَّهَ لَئِنْ آتَانَا مِنْ فَضْلِهِ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ الصَّالِحِينَ (٧٥) ] وه له‌ناو مونافیقان هه‌یشیانه كه به‌ڵێن ئه‌دا به‌خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره له فه‌زڵی خۆیمان پێ ببه‌خشێ و ده‌وڵه‌مه‌ندمان بكات ئه‌وه صه‌ده‌قه‌و خێر ئه‌كه‌ین وه له پیاوچاكان ئه‌بین.
(76) {بەسەرهاتی (سەعلەبە) صەحیح نیە} [ فَلَمَّا آتَاهُمْ مِنْ فَضْلِهِ بَخِلُوا بِهِ وَتَوَلَّوْا وَهُمْ مُعْرِضُونَ (٧٦) ] به‌ڵام كاتێك كه خوای گه‌وره پێیان ئه‌به‌خشێ ڕه‌زیلی لێ ئه‌كه‌ن وه له پێناو خوای گه‌وره‌دا نابه‌خشن وه پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن و ئاوڕ ناده‌نه‌وه له خێر‌و خێرات، زۆربه‌ی ته‌فسیره‌كان فه‌رمووده‌ی (ثهعلهبهی كوڕی حاطهب)یان هێناوه ته‌نانه‌ت (ابن كثير)يش كه فه‌رمووده‌كه (مونكه‌ر)ه (ئيمامي الذهبي وابن حجر و هه¬يثه¬مي والحافظ العراقي والبیهقی) وه (شێخی ئه‌لبانی له سلسلة الاحاديث الضعيفة) هه‌ر زۆر باسی ئه‌كات كه فه‌رمووده‌كه صه‌حیح نیه به‌ڵام زۆرێك له موفه‌سیرین هێناویانه كه گوایه (ثهعلهبهی كوڕی حاطهب) داوا له پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كات - صلى الله عليه وسلم - كه داوا بكات خوای گه‌وره ماڵم پێ ببه‌خشێ ئه‌گه‌ر پێم ببه‌خشێ منیش ئه‌یبه‌خشم ئه‌ویش وتوویه‌تی: كه‌مێك بێت و شوكری خوای گه‌وره بكه‌ی باشتره له زۆرێك و نه‌توانی بیكه‌یت، وتوویه‌تی: دوعام بۆ بكه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - دوعای بۆ كردووه سه‌روه‌ت و سامانی گوایه ئه‌وه‌نده زۆر بووه كه مه‌دینه نه‌یگرتووه پاشان وای لێ هاتووه له جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و نوێژی جه‌نازه دووركه‌وتۆته‌وه، پاشان پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - خه‌ڵكی ناردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات زه‌كاتیشی نه‌داوه پاشان پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - قسه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمووه ئه‌و ئایه‌تانه گوایه له‌سه‌ر ئه‌و هاتۆته خواره‌وه هه‌ندێك له خزمه‌كانی بیستوویانه چوونه به (ثهعلهبه)یان وتووه پاشان هاتووه زه‌كاته‌كه‌ی بێنێ وه‌ری نه‌گرتووه پاشان (ئه‌بوبه‌كرو عومه‌رو عثمان) و ئه‌وانه‌یش لێیان وه‌رنه‌گرتووه له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئیمامی (عثمان)دا وه‌فاتی كردووه به‌ڵام ئه‌مه ئه‌سڵ و بنچینه‌و بنه‌ماى نیه ئه‌و فه‌رمووده هه‌ر چه‌نده له زۆربه‌ی كتێبه‌كانی ته‌فسیردا هاتووه صه‌حیح نیه، صه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - زۆر له‌وه به‌ڕێزترو خواپه‌رست و خواناستر بوونه.
(77) [ فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إِلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ ] له‌سه‌ر مونافیقان دابه‌زیوه ئه‌وان بوونه كه به‌هۆی نه‌به‌خشین و ڕه‌زیلیان و به‌ڵێن نه‌بردنه سه‌ریان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره خوای گه‌وره زیاتر تووشی نیفاقی كردن و نیفاقی خسته دڵیانه‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت كه ئه‌گه‌ن به خوای گه‌وره [ بِمَا أَخْلَفُوا اللَّهَ مَا وَعَدُوهُ ] به‌هۆی ئه‌و وه‌عدانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره نه‌یانبرده سه‌ر [ وَبِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ (٧٧) ] وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه درۆیان ئه‌كرد.
(78) [ أَلَمْ يَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَاهُمْ ] ئایا مونافیقان نازانن كه خوای گه‌وره نهێنی و ئاشكرای ئه‌وان ئه‌زانێ و زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه [ وَأَنَّ اللَّهَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ (٧٨) ] وه خوای گه‌وره زانای هه‌موو نهێنیه‌كانه‌و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه.
(79) [ الَّذِينَ يَلْمِزُونَ الْمُطَّوِّعِينَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ فِي الصَّدَقَاتِ ] (عبدالرحمن ى كوڕى عه‌وف) چل ئۆقه ئاڵتونى هێنا بۆ خێر هه‌ندێك له مونافیقان وتیان ئه‌مه بۆ ریایه‌تى بۆیه زۆرى هێناوه، وه پیاوێكى تر صاعێك خورماى هێنا، وتیان خواى گه‌وره پێویستى به خێرى تۆ نیه ئه‌مه زۆر كه‌مه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، ئه‌و مونافیقانه‌ى كه تانه‌و ته‌شه‌ر له‌و باوه‌ڕدارانه ئه‌ده‌ن كه خێریان بكردایه‌و شتێكی كه‌میان بهێنایه پێیان ئه‌وتن خوای گه‌وره بێ پێویسته له‌م خێره كه‌مه‌ی تۆ، وه ئه‌گه‌ر زۆریان بهێنایه ئه‌یانوت: ئه‌مه بۆ ڕیایه‌تی [ وَالَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ ] وه هه‌یشه هیچ شتێكی نیه بیكات به‌خێر ته‌نها هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆی نه‌بێت [ فَيَسْخَرُونَ مِنْهُمْ سَخِرَ اللَّهُ مِنْهُمْ ] گاڵته‌یان پێ ئه‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره بۆ سه‌رخستنى باوه‌ڕداران گاڵته‌یان پێ ئه‌كات و رسوایان ئه‌كات و سزایان ئه‌دات، چونكه سزاى خواى گه‌وره هاوشێوه‌ى تاوانى مرۆڤه [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٩) ] وه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.
(80) [ اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر تۆ داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ مونافیقان بكه‌یت له خوای گه‌وره یان داوایان بۆ نه‌كه‌یت، یه‌كسانه [ إِنْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ ] چونكه ئه‌گه‌ر حه‌فتا جار داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره بۆ بكه‌ی، خوای گه‌وره لێیان خۆش نابێ [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ] چونكه ئه‌وان كوفریان كردووه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلى الله عليه وسلم - [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (٨٠) ] وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه ده‌رچووبێتن له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول) گه‌وره‌ی مونافیقان دابه‌زی كه مرد پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نوێژى له‌سه‌ر كرد، ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - نوێژی له‌سه‌ر مه‌كه‌و داوای لێخۆشبوونی بۆ مه‌كه ئه‌مه مونافیقه، فه‌رمووی: خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر حه‌فتا جاریش داوای لێخۆشبوونی بۆ بكه‌ی لێی خۆش نابم ئه‌گه‌ر بزانم زیاتر له حه‌فتا جار داوای لێخۆشبوونی بۆ بكه‌م خوای گه‌وره لێیخۆش ئه‌بێ ئه‌وه زیاتر داوای لێخۆشبوونی له خوای گه‌وره بۆ ئه‌كه‌م، خوای گه‌وره نه‌هی لێ كرد‌و فه‌رمووى داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ كافرو مونافیق مه‌كه، (ئه‌مه ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یى پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلى الله عليه وسلم - به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ى دووڕووه‌كان كه به درێژایی ته‌مه‌نى ئازارى پێغه‌مبه‌ری خواى - صلى الله عليه وسلم - ده‌داو كێشه‌ى بۆ دروست ده‌كرد!!).
(81) [ فَرِحَ الْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَافَ رَسُولِ اللَّهِ ] مونافیقان كه دواكه‌وتن له غه‌زای ته‌بووك و مانه‌وه له مه‌دینه‌دا دڵخۆش بوون به مانه‌وه‌یان له پاش پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - ده‌رچوو [ وَكَرِهُوا أَنْ يُجَاهِدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه پێیان ناخۆش بوو كه جیهاد بكه‌ن له پێناو خواى گه‌وره به ماڵ و نه‌فسیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ترسنۆك بوون [ وَقَالُوا لَا تَنْفِرُوا فِي الْحَرِّ ] وه هه‌ندێك له مونافیقان به‌وانه‌ی تریان ئه‌وت دونیا زۆر گه‌رمه به‌م گه‌رمایه ده‌رمه‌چن بۆ غه‌زا [ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا لَوْ كَانُوا يَفْقَهُونَ (٨١) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئاگری دۆزه‌خ زۆر گه‌رمتره له‌م گه‌رماى هاوینه ئه‌گه‌ر ئێوه تێئه‌گه‌ن، كه ئارام نه‌گرن له‌سه‌ر ئه‌م گه‌رماییه‌ی دونیا چۆن ئارام ئه‌گرن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئاگرى دونیا به‌شێكه له حه‌فتا به‌شى ئاگرى دۆزه‌خ)، وه‌ده‌فه‌رمێت: (ئه‌گه‌ر ئه‌م مزگه‌وته سه‌د هه‌زار كه‌س یان زیاترى تیا بێت، ته‌نها پیاوێكى دۆزه‌خى تیا بێت و هه‌ناسه‌یه‌ك بدات به‌و هه‌ناسه‌یه مزگه‌وته‌كه‌و ئه‌وه‌ى تیایه‌تى هه‌مووى ده‌سوتێت)، وه‌ده‌فه‌رمێت: (سوكترین سزاى دۆزه‌خ بۆ كه‌سێكه كه جوتێك نه‌على ئاگرینى له پێیه ده‌ماغى پێوه‌ى ده‌كوڵێت، وا ئه‌زانێت سزاى كه‌س وه‌ك ئه‌م سه‌خت نیه له راستیشدا ئه‌و سزاى له هه‌موو دۆزه‌خیه‌كان سوكتره).
(82) [ فَلْيَضْحَكُوا قَلِيلًا وَلْيَبْكُوا كَثِيرًا ] با له دونیادا كه‌م پێ بكه‌نن و زۆر بگرین، یان له قیامه‌تدا حاڵیان وایه زۆر ئه‌گرین، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (دۆزه‌خیه‌كان ده‌گرین تا فرمێسكه‌كانیان به روویاندا دێته خواره‌وه وه‌كو جۆگه‌له، تا فرمێسكیان وشك ده‌بێت ئه‌وجا خوێن ده‌ڕێژن، ئه‌وه‌نده زۆر ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌شتى تیابێت تیایدا ده‌ڕوات) [ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٨٢) ] وه‌كو سزایه‌ك بۆ ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه له دونیادا ئه‌یانكرد له نیفاق و تاوان و سه‌رپێچی.
(83) [ فَإِنْ رَجَعَكَ اللَّهُ إِلَى طَائِفَةٍ مِنْهُمْ ] ئه‌ى محمد - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره گه‌ڕانتیه‌وه بۆ لای كۆمه‌ڵێك له مونافیقان [ فَاسْتَأْذَنُوكَ لِلْخُرُوجِ فَقُلْ لَنْ تَخْرُجُوا مَعِيَ أَبَدًا ] كه ویستیان جارێكی تر بۆ غه‌زایه‌كی تر له‌گه‌ڵتدا ده‌رچن، تۆ وه‌كو سزایه‌ك بۆیان پێیان بڵێ: هه‌رگیز جارێكی تر له‌گه‌ڵ مندا نابێ ده‌رچن چونكه ده‌رچوونتان زه‌ره‌رو زیانی هه‌یه بۆ موسڵمانان [ وَلَنْ تُقَاتِلُوا مَعِيَ عَدُوًّا ] وه نابێ له‌گه‌ڵ مندا كوشتاری هیچ دوژمنێكم بكه‌ن [ إِنَّكُمْ رَضِيتُمْ بِالْقُعُودِ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] ئێوه سه‌ره‌تا له غه‌زای ته‌بووك خۆتان ڕازی بوون كه دانیشن و ده‌رنه‌چن بۆ جیهاد [ فَاقْعُدُوا مَعَ الْخَالِفِينَ (٨٣) ] ده‌ى دانیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه عوزریان هه‌بووه له مناڵ و ئافره‌ت و پیرو په‌ككه‌وته و نه‌خۆشه‌كان.
(84) [ وَلَا تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِنْهُمْ مَاتَ أَبَدًا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - نوێژ له‌سه‌ر هیچ كه‌س له‌و مونافیقانه مه‌كه كه بمرێ، دیسان له‌سه‌ر (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕى سه‌لول) دابه‌زى، كه مرد كوڕه‌كه‌ى هات وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - قه‌میسه‌كه‌تم بده‌رێ ده‌یكه‌مه كفنى باوكم، وه نوێژى له‌سه‌ر بكه‌و داواى لێخۆشبوونى بۆ بكه له خواى گه‌وره، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - قه‌میسه‌كه‌ى پێداو فه‌رمووى دواتر ئاگادارم بكه‌وه نوێژى له‌سه‌ر ده‌كه‌م، دواتر هه‌واڵى پێداو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ویستی نوێژی له‌سه‌ر بكات، ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - چۆن نوێژ له‌سه‌ر كه‌سێك ئه‌كه‌ی كه مونافیقه؟! پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى من سه‌رپشكم له نێوان ئه‌وه‌ى داواى لێخۆشبوونى بۆ بكه‌م یان نا، ئه‌گه‌ر حه‌فتا جار زیاتر دوعاى بۆ بكه‌م خوا لێیخۆش بێت بۆى ئه‌كه‌م و نوێژى له‌سه‌ر كرد، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - نوێژ له‌سه‌ر كه‌سێك مه‌كه كه له‌سه‌ر نیفاق مردووه [ وَلَا تَقُمْ عَلَى قَبْرِهِ ] وه له‌سه‌ر قه‌بریشی ڕامه‌وه‌سته دوعای خێری بۆ بكه‌یت، له دواى ئه‌م ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نوێژى له‌سه‌ر هیچ مونافیقێك نهكردو نه‌چوه سه‌ر قه‌بریان تا كۆچى دوایى كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر قه‌برى موسڵمان ڕاوه‌ستاوه‌و نوێژى له‌سه‌ر كردووه‌و دوعای بۆ ئه‌كردو ئه‌یفه‌رموو: داواى لێخۆشبوو‌ن و دامه‌زراوى بۆ براكه‌تان بكه‌ن چونكه ئێستا پرسیارى لێ ده‌كرێت [ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ (٨٤) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كوفریان كردووه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - وه له‌سه‌ر فیسق و نیفاق مردوونه.
(85) [ وَلَا تُعْجِبْكَ أَمْوَالُهُمْ وَأَوْلَادُهُمْ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُعَذِّبَهُمْ بِهَا فِي الدُّنْيَا ] وه تۆ سه‌رسام مه‌به به سامان و ماڵ و منداڵیان خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ له دونیادا سزایان بدات به‌هۆی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی كه پێی به‌خشیوون [ وَتَزْهَقَ أَنْفُسُهُمْ وَهُمْ كَافِرُونَ (٨٥) ] وه ڕوحیان بكێشێت له كاتێكدا كه ئه‌وان كافرو بێباوهڕن به خوای گه‌وره.
(86) [ وَإِذَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ أَنْ آمِنُوا بِاللَّهِ وَجَاهِدُوا مَعَ رَسُولِهِ ] وه كاتێك كه سوورهتێك دابه‌زێ، كه مه‌به‌ست پێى ئه‌م سووره‌ته‌یه سووره‌تی ته‌وبه كه تیایدا هاتووه ئیمان به خوای گه‌وره بێنن و جیهاد بكه‌ن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلى الله عليه وسلم - [ اسْتَأْذَنَكَ أُولُو الطَّوْلِ مِنْهُمْ ] مونافیقان ئه‌وانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن یان سه‌ركرده‌و گه‌وره‌كانیان داوای ئیزنت لێ ئه‌كه‌ن و ده‌ڵێن با ئێمه له‌گه‌ڵتدا ده‌رنه‌چین بۆ جیهاد كردن [ وَقَالُوا ذَرْنَا نَكُنْ مَعَ الْقَاعِدِينَ (٨٦) ] وه ڕێگه‌مان بده با ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بین كه دانیشتوون و دواكه‌وتوون له غه‌زاكه‌و عوزریان هه‌یه وه‌كو نه‌خۆش و پیرو په‌ككه‌وته‌كان.
(87) [ رَضُوا بِأَنْ يَكُونُوا مَعَ الْخَوَالِفِ ] له‌به‌ر نیفاقه‌كه‌یان خۆیان ڕازی بوون كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بن كه دواكه‌وتوونه له جیهاد كردن له ئافره‌ت و مناڵ و نه‌خۆش و په‌ككه‌وته [ وَطُبِعَ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَفْقَهُونَ (٨٧) ] وه خوای گه‌وره مۆری له‌سه‌ر دڵیان داوه بۆیه ئه‌وان تێناگه‌ن چ شتێك سودى بۆیان هه‌یه تا ئه‌نجامى بده‌ن و چ شتێك زیانى بۆیان هه‌یه تا لێى دور بكه‌ونه‌وه.
(88) [ لَكِنِ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ جَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ ] به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون ئه‌وان جیهادیان كرد به ماڵ و نه‌فسیان [ وَأُولَئِكَ لَهُمُ الْخَيْرَاتُ ] وه ئه‌مانه هه‌موو خێری دونیا‌و قیامه‌ت ده‌ستگیریان ئه‌بێت، وه (الْخَيْرَاتُ) به‌و ئافره‌ته حۆریانه‌ش ئه‌وترێ كه له به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره بۆی ئاماده كردوون [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٨٨) ] وه ئه‌و كه‌سانه سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون له دونیا‌و قیامه‌تدا.
(89) [ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] خوای گه‌وره به‌هه‌شتى ئاماده كردووه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕدارانه كه جۆگه‌له ئاو له ژێر داره‌كان و ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا به‌هه‌شت دروستكراوه‌و ئاماده كراوه) [ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٨٩) ] كه ئه‌مه به‌ڕاستی بردنه‌وه‌ی یه‌كجار گه‌وره‌یه.
(90) [ وَجَاءَ الْمُعَذِّرُونَ مِنَ الْأَعْرَابِ لِيُؤْذَنَ لَهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عوزریان نه‌بوو عوزری درۆیینه‌یان هێنابۆوه له ئه‌عراب و ده‌شتنشینه‌كان هاتن بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - تا ئیزنیان بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش دوا بكه‌ون و نه‌یه‌ن بۆ غه‌زاو جیهاد، یاخود (ئیبنو عه‌بباس) به سكون [ الْمُعْذِرُونَ ] خوێندویه‌تیه‌وه واته: ئه‌وانه‌ى عوزریان هه‌بوو هاتن داواى ئیزنیان كرد [ وَقَعَدَ الَّذِينَ كَذَبُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه كه‌سانێكی تر كه باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بوو - صلى الله عليه وسلم - ئه‌وانیش دانیشتن و نه‌هاتن بۆ جیهاد، یان نه‌هاتن داواى ئیزن بكه‌ن [ سَيُصِيبُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٩٠) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافرن خوای گه‌وره تووشی سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان ئه‌كات له‌وانه‌ی كه عوزری درۆیینه‌یان هێناوه‌ته‌وه‌و باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نه‌بووه.
(91) [ لَيْسَ عَلَى الضُّعَفَاءِ وَلَا عَلَى الْمَرْضَى وَلَا عَلَى الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنْفِقُونَ حَرَجٌ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لاوازن وه‌كو ئافره‌ت و مناڵ و پیر، وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی به‌رده‌وامیان هه‌یه وه‌كو شه‌ل و كوێر، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌قیرن هیچ شتێكیان نیه كه بیبه‌خشن بۆ غه‌زاو جیهاد كردن ئه‌مانه تاوانیان له‌سه‌ر نیه ئه‌گه‌ر دوایش بكه‌ون له جیهاد كردن [ إِذَا نَصَحُوا لِلَّهِ وَرَسُولِهِ ] به‌ڵام به‌مه‌رجیك ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری بكه‌ن بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئیمان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بێنن و - صلى الله عليه وسلم - ئیش به شه‌ریعه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلى الله عليه وسلم - وه ئامۆژگاری خه‌ڵكی بكه‌ن بۆ ده‌رچوون بۆ غه‌زا كردن له پێناو خوای گه‌وره، وه هاوكاری كافران نه‌كه‌ن [ مَا عَلَى الْمُحْسِنِينَ مِنْ سَبِيلٍ ] ئه‌م چاكه‌كارانه كه عوزریان هه‌یه هیچ ڕێگایه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره سزایان بدات یان لۆمه‌یان بكات لۆمه‌و سزایان له‌سه‌ر نیه [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٩١) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه.
(92) [ وَلَا عَلَى الَّذِينَ إِذَا مَا أَتَوْكَ لِتَحْمِلَهُمْ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یش سزایان له‌سه‌ر نیه كاتێك كه دێن بۆ لای تۆ ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كه حه‌وت كه‌س بوون له ئه‌نصاریه‌كان كه ئاژه‌ڵیان نه‌بوو سواری ببن و بۆ غه‌زا پێی بڕۆن [ قُلْتَ لَا أَجِدُ مَا أَحْمِلُكُمْ عَلَيْهِ ] تۆ پێت وتن هیچ شتێكم نیه كه بتوانم یارمه‌تیتان بده‌م و ئاژه‌ڵتان بده‌مێ بۆ ئه‌وه‌ی كه سواری بن و غه‌زای پێ بكه‌ن [ تَوَلَّوْا وَأَعْيُنُهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ حَزَنًا أَلَّا يَجِدُوا مَا يُنْفِقُونَ (٩٢) ] ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌و پشتیانههڵكردو فرمێسك به‌چاوه‌كانیاندا ئه‌هاته خواره‌وه له غه‌م و خه‌فه‌تدا كه شتێكیان نه‌بوو كه خۆیان بیبه‌خشن یاخود تۆ بیانده‌یتێ بۆ ئه‌وه‌ی كه غه‌زای پێ بكه‌ن.
(93) [ إِنَّمَا السَّبِيلُ عَلَى الَّذِينَ يَسْتَأْذِنُونَكَ وَهُمْ أَغْنِيَاءُ ] ڕێگای سزادان و لۆمه‌كردن ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه داوای ئیزن له تۆ ئه‌كه‌ن كه ئیزنیان بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی دوابكه‌ون له غه‌زاكردن له كاتێكدا كه ده‌وڵه‌مه‌ندن [ رَضُوا بِأَنْ يَكُونُوا مَعَ الْخَوَالِفِ ] خۆیان ڕازی بوونه له‌گه‌ڵ دواكه‌وتوه‌كاندا دابنیشن له ئافره‌تان و پیرو په‌ككه‌وته‌كان [ وَطَبَعَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٩٣) ] وه خوای گه‌وره مۆری له‌سه‌ر دڵیان داوه ئه‌مانه نازانن چ شتێك سوودی بۆیان هه‌یه تا ئه‌نجامی بده‌ن.
(94) [ يَعْتَذِرُونَ إِلَيْكُمْ إِذَا رَجَعْتُمْ إِلَيْهِمْ ] كاتێكیش كه گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌دینه مونافیقان دێن عوزرتان بۆ دێننه‌وه [ قُلْ لَا تَعْتَذِرُوا لَنْ نُؤْمِنَ لَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: عوزر مه‌هێننه‌وه باوه‌ڕتان پێ ناكه‌ین [ قَدْ نَبَّأَنَا اللَّهُ مِنْ أَخْبَارِكُمْ ] به دڵنیایی خوای گه‌وره هه‌واڵی ئێوه‌ی پێ ڕاگه‌یاندووم وه‌حی بۆ دابه‌زاندووم [ وَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ ] له داهاتووشدا خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كرده‌وه‌تان ئه‌بینن ئایا ته‌وبه ئه‌كه‌ن یان به‌رده‌وام ئه‌بن [ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٩٤) ] پاشان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره كه زانای نهێنی و ئاشكراكانه‌و هه‌موو شتێك ئه‌زانێ، وه هه‌واڵتان پێ ئه‌دات سه‌باره‌ت به‌و كرده‌وانه‌ی كه كردوتانه وه سزاتان ئه‌دات له‌سه‌رى.
(95) [ سَيَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَكُمْ إِذَا انْقَلَبْتُمْ إِلَيْهِمْ ] كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له غه‌زاى ته‌بوك گه‌ڕایه‌وه ئه‌وانه‌ى كه دواكه‌وتبوون هاتن و بیانویان ده‌هێنایه‌وه‌و سوێندیان ده‌خوارد كه هه‌شتاو چه‌ند كه‌سێك بوون، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - رووكه‌شیه‌كه‌ى لێ وه‌رگرتن و به‌یعه‌تى پێدان و داواى لێخۆشبوونى بۆ كردن و نهێنیشیانى به خواى گه‌وره سپارد، خواى گه‌وره ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند (٩٥-٩٦)، ئه‌وان سوێندتان بۆ ئه‌خۆن به خوای گه‌وره كاتێك كه له غه‌زاكه گه‌ڕانه‌وه بۆ لایان [ لِتُعْرِضُوا عَنْهُمْ فَأَعْرِضُوا عَنْهُمْ إِنَّهُمْ رِجْسٌ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه پشتیان تێ بكه‌ن و لۆمه‌یان نه‌كه‌ن ئێوه پشتیان تێ بكه‌ن و وازیان لێ بێنن وه‌كو بێنرخى و بێڕێزى، چونكه ئه‌مانه نیه‌ت و بیروباوه‌ڕو كرده‌وه‌یان پیسه [ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٩٥) ] وه شوێنی ئه‌وان ئاگری دۆزه‌خه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه كردیان وه له غه‌زا دواكه‌وتن وه نیفاقیان هه‌بوو.
(96) [ يَحْلِفُونَ لَكُمْ لِتَرْضَوْا عَنْهُمْ ] وه سوێندیشتان بۆ ئه‌خۆن تا ئێوه لێیان ڕازی بن [ فَإِنْ تَرْضَوْا عَنْهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يَرْضَى عَنِ الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ (٩٦) ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش لێیان ڕازی بن خوای گه‌وره له كه‌سانێكی فاسق و له‌ڕێ ده‌رچوو ڕازی نابێت.
(97) [ الْأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا ] ئه‌عرابیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه دوور له شارن و ده‌شتنشینن ئه‌مانه كوفر‌و نیفاقیان سه‌ختتره چونكه دڵڕه‌قترو توندتر‌و دوورترن له‌وه‌ی كه كه‌لامی خوای گه‌وره ببیستن، هه‌ر بۆیه خواى گه‌وره سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانى له شار ناردووه‌و ئه‌عرابى نه‌بوونه [ وَأَجْدَرُ أَلَّا يَعْلَمُوا حُدُودَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ ] وه له پێشترن له‌وه‌ی كه سنووری خوای گه‌وره نه‌زانن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى - صلى الله عليه وسلم - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوورن له شار‌و شوێنی دابه‌زینی وه‌حیه‌وه [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٩٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(98) [ وَمِنَ الْأَعْرَابِ مَنْ يَتَّخِذُ مَا يُنْفِقُ مَغْرَمًا ] وه له ناو ده‌شتنشینیشدا ئه‌وانه‌ی كه مونافیقن هه‌یانه ئه‌وه‌ی كه ئه‌یبه‌خشێ له پێناو خواى گه‌وره وا ئه‌زانێ غه‌رامه كراوه‌و به‌زۆر لێی سه‌ندراوه چونكه ته‌نها بۆ ڕیای بووه [ وَيَتَرَبَّصُ بِكُمُ الدَّوَائِرَ ] وه چاوه‌ڕێیه كه ئێوه تێكبشكێن و توشى رووداو و به‌ڵا ببن [ عَلَيْهِمْ دَائِرَةُ السَّوْءِ ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و شته‌ی كه ئه‌وان چاوه‌ڕێن بۆ موسڵمانان به‌سه‌ر خۆیاندا ئه‌شكێته‌وه له دۆڕاندن و سزا‌و به‌ڵا [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٩٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه به‌وه‌ی كه ئه‌یڵێن و ئه‌وه‌ی كه شاردوویانه‌ته‌وه.
(99) [ وَمِنَ الْأَعْرَابِ مَنْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] وه له‌ناو ده‌شتنشینه‌كان جۆرێكی تریان هه‌یه كه ئیمانیان به خوا‌و به ڕۆژی دوایی هه‌یه [ وَيَتَّخِذُ مَا يُنْفِقُ قُرُبَاتٍ عِنْدَ اللَّهِ وَصَلَوَاتِ الرَّسُولِ ] وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌یبه‌خشێ به‌و مه‌به‌سته ئه‌یبه‌خشێ خۆی له خوای گه‌وره پێ نزیك بكاته‌وه، وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - دوعایان بۆ بكات [ أَلَا إِنَّهَا قُرْبَةٌ لَهُمْ ] به‌ڵێ وایه به به‌خشینه‌كانیان و به دوعای پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له خوای گه‌وره نزیك ئه‌بنه‌وه [ سَيُدْخِلُهُمُ اللَّهُ فِي رَحْمَتِهِ ] وه خوای گه‌وره ئه‌یانخاته ناو ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی خۆیه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٩٩) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(100) {خوا لە موهاجیرو ئەنصارو شوێنكەوتوانیان رازییە} [ وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ ] پێشه‌نگه سه‌ره‌تاكان له كۆچكه‌ره‌كان و پشتیوانان ئه‌وانه‌ى كه له حوده‌یبیه به‌شدارى به‌یعه‌ى ریزوانیان كردووه، یان ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نوێژیان كردووه رووه‌و هه‌ردوو قیبله‌كه [ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ ] وه ئه‌وانه‌یش كه له دوای ئه‌وان هاتوونه‌و شوێنیان كه‌وتوونه به چاكه [ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ ] خوای گه‌وره لێیان ڕازی بووه (ئیتر چۆن ده‌بێت توانج و جوێن و قسه‌ى ناشیرین به‌صه‌حابه بوترێت كه خواى گه‌وره لێیان رازى بووه، وه به‌هه‌شتى بۆیان ئاماده‌كردووه؟!) [ وَرَضُوا عَنْهُ ] وه ئه‌وانیش به‌و نیعمه‌ت و فه‌زڵه‌ی خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون ڕازین [ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] وه خوای گه‌وره باخ و باخاتی له به‌هه‌شتدا بۆ ئاماده كردوون كه جۆگه‌له ئاو به‌ژێر داره‌كان و ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات و به‌نه‌مری و به‌هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئێستا به‌هه‌شت دروستكراوه‌و ئاماده‌كراوه) [ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١٠٠) ] ئا ئه‌مه بردنه‌وه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه.
(101) [ وَمِمَّنْ حَوْلَكُمْ مِنَ الْأَعْرَابِ مُنَافِقُونَ وَمِنْ أَهْلِ الْمَدِينَةِ ] وه له ده‌وروبه‌ری مه‌دینه‌ش كه‌سانێكی تر هه‌ن كه مونافیقن، وه له‌ناو خه‌ڵكی مه‌دینه‌شدا مونافیقی تیایه [ مَرَدُوا عَلَى النِّفَاقِ ] كه له‌سه‌ر نیفاق جێگیرن و راهاتوون و به‌رده‌وامن [ لَا تَعْلَمُهُمْ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ ] ئه‌وه‌نده لێهاتوون ته‌نانه‌ت تۆش ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - نایانناسیت ئێمه خۆمان ئه‌یانناسین [ سَنُعَذِّبُهُمْ مَرَّتَيْنِ ] دوو جار سزایان ئه‌ده‌ین له دونیا ئابڕوویان ئه‌به‌ین و په‌رده‌یان له‌سه‌ر لائه‌ده‌ین و تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت و برسێتى و كوشتن‌یان ئه‌كه‌ین، وه له‌ناو قه‌بریش سزایان ئه‌ده‌ین [ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَى عَذَابٍ عَظِيمٍ (١٠١) ] پاشانیش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سزایه‌كی زۆر گه‌وره كه پله‌كانی هه‌ره خواره‌وه‌ی ئاگری دۆزه‌خه.
(102) [ وَآخَرُونَ اعْتَرَفُوا بِذُنُوبِهِمْ ] وه كه‌سانێكی تریش خۆیان دانیان ناوه به تاوانیاندا كه دواكه‌وتونه له غه‌زاو په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌و عوزری درۆیینه‌یان نه‌هێناوه‌ته‌وه [ خَلَطُوا عَمَلًا صَالِحًا وَآخَرَ سَيِّئًا ] كرده‌وه‌ی چاك و خراپیان تێكه‌ڵ كردووه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (ئه‌مشه‌و دوو فریشته هاتن و بردمیان بۆ شارێك كه دروستكرابوو خشتێكى له زێڕو خشتێكى له زیو، كه‌سانێكم بینى لایه‌كیان له‌وپه‌ڕى جوانیدا بوو لایه‌كه‌ى تریان له‌وپه‌ڕى ناشیرینیدا بوو، پێیان وتن بڕۆنه ناو ئه‌و رووباره‌وه پاشان هاتنه ده‌ره‌وه لایه ناشیرینه‌كه‌یشیان زۆر جوان بوو، وتیان ئه‌مه به‌هه‌شته‌و ئه‌مه‌یش ماڵى تۆیه‌و ئه‌م كه‌سانه‌یش ئه‌وانه‌ن كه كرده‌وه‌ى چاك و خراپیان تێكه‌ڵ كردووه) [ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ ] ئه‌مانه به‌دڵنیایى خوای گه‌وره لێیان خۆش ئه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆیان نه‌كردووه‌و عوزری درۆیینه‌یان نه‌هێناوه‌ته‌وه‌و په‌شیمانن، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (ئه‌بو لوبابه) و چه‌ند هاوڕێیه‌كى دابه‌زى كه له غه‌زاى ته‌بوك دواكه‌وتن كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له غه‌زاكه گه‌ڕایه‌وه خۆیان به كۆڵه‌كه‌كانى مزگه‌وته‌وه به‌سته‌وه وه سوێندیان خوارد كه‌س نابێت بیانكاته‌وه جگه له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كردیانیه‌وه‌و لێیان خۆش بوو [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٠٢) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
(103) [ خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - له ماڵه‌كانیان صه‌ده‌قه‌و خێرێك وه‌ربگره یان زه‌كاتی فه‌رز وه‌ربگره كه به‌هۆیه‌وه پاكیان ئه‌كه‌یته‌وه له‌و تاوان و شتانه‌ی كه پێیانه‌وه‌یه [ وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلَاتَكَ سَكَنٌ لَهُمْ ] وه دوعاشیان بۆ بكه ئه‌و دوعای خێر‌و داوای لێخۆشبوونه‌ی تۆ ئه‌بێته ره‌حمه‌ت و هێمنی و ئارامی و دڵنه‌وایی بۆ ئه‌وان [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١٠٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.
(104) [ أَلَمْ يَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ هُوَ يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ ] ئایا نازانن كە خوای گەورە تەوبە لە بەندەكانی وەرئەگرێت [ وَيَأْخُذُ الصَّدَقَاتِ ] وە صەدەقەو خێریشیان لێ وەرئەگرێ‌و گەورەی دەكات تا پاروویەك وەكو كێوی ئوحود گەورە دەبێت [ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (١٠٤) ] وە بەراستی خوای گەورە زۆر تەوبە قبووڵ ئەكات وە زۆر بەبەزەییە .
(105) [ وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئێوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌وبه‌یان كردووه وه غه‌یری ئه‌وانیش كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كرده‌وه‌ی ئێوه ئه‌بینن، وه باوه‌ڕدارانیش له دونیا ئه‌یبینن، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (كرده‌وه‌كانتان نیشان خزم و كه‌سوكارتان ده‌درێت له‌ناو گۆڕه‌كانیان ئه‌گه‌ر باش بێت پێى دڵخۆش ده‌بن، وه خراپ بێت ده‌ڵێن خوایه مه‌یانمرێنه تا هیدایه‌تیان ده‌ده‌یت وه‌كو هیدایه‌تى ئێمه‌تدا) [ وَسَتُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ] له پاش مردنیش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره كه زانای نهێنی و ئاشكراكانه‌و هه‌موو شتێك ئه‌زانێ و هیچی لێ ناشاردرێته‌وه [ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (١٠٥) ] ئه‌و كاته هه‌واڵتان پێ ئه‌دات به هه‌موو شتێك كه ئێوه له دونیا كردبێتان به ئاشكرا یان به نهێنی وه پاداشت یان سزاتان ده‌داته‌وه له‌سه‌رى.
(106) [ وَآخَرُونَ مُرْجَوْنَ لِأَمْرِ اللَّهِ ] وه كه‌سانێكی تر هه‌ن ئیشه‌كه‌یان دواخراوه چاوه‌ڕێی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن كه سێ كه‌سه‌كه بوون [ إِمَّا يُعَذِّبُهُمْ وَإِمَّا يَتُوبُ عَلَيْهِمْ ] یان ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات ئه‌گه‌ر بمێننه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه، یان لێیان خۆش ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌وبه بكه‌ن، وه ته‌وبه‌یان كرد‌و دواتر له كۆتایی سووڕه‌ته‌كه باسی ئه‌كات [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (١٠٦) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(107) {مزگەوتی (زیرار) بۆ زیان گەیاندن بە موسڵمانان دروست كرا} [ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مَسْجِدًا ضِرَارًا وَكُفْرًا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مزگه‌وتی (ضيرار)يان دروست كرد كۆمه‌ڵێك له مونافیقان كه مزگه‌وتێكیان دروست كرد به‌بیانوى ئه‌وه‌ی وتیان ئێمه بۆ ئه‌وه‌مانه له شه‌وی سه‌رماو باراندا خه‌ڵكی لاواز‌و نه‌خۆش ناتوانن بێن بگه‌ن به مزگه‌وتی (قوبا) یان مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئێمه ئه‌م مزگه‌وته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست ئه‌كه‌ین، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا بۆ زه‌ره‌رو زیان گه‌یاندن به موسڵمانان دروستیان كرد، وه به‌هۆی كوفر كردنیان به خوای گه‌وره [ وَتَفْرِيقًا بَيْنَ الْمُؤْمِنِينَ ] وه بۆ ته‌فره‌قه‌و جیاوازی و ناكۆكی خستنه نێوان موسڵمانانه‌وه [ وَإِرْصَادًا لِمَنْ حَارَبَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ مِنْ قَبْلُ ] وه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته په‌ناگه‌و كه‌مێنێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان كرد- صلى الله عليه وسلم - له پێشترداو هه‌موویان له‌وێ تیایدا كۆببنه‌وه، پیاوێك ناوى (ئه‌بو عامرى راهب) بوو له پێش ئیسلام ببو به‌گاور له‌ناو خه‌زره‌ج ناودار بوو كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - هاته مه‌دینه ئه‌م راى كرد بۆ مه‌ككه‌و كافرانى هاندا بۆ جه‌نگ و دژایه‌تى موسڵمانان و دواتریش چوو بۆ لاى هرقل پاشاى رۆم و هه‌واڵى بۆ مونافیقانى مه‌دینه نارد مزگه‌وتێك دروست بكه‌ن من سوپا دێنمه سه‌ر مه‌دینه تا ببێته په‌ناگه بۆمان، ئه‌وانیش دروستیان كرد‌و داوایان كرد پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نوێژى تیا بكات بۆ شه‌رعیه‌ت دان پێى، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى ده‌ڕۆین بۆ غه‌زا (إن شا‌ء الله) كه گه‌ڕاینه‌وه نوێژى تیا ده‌كه‌م، كه گه‌ڕایه‌وه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌تانه‌ى دابه‌زاندو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - چه‌ند كه‌سێكى نارد رووخاندیان و سوتاندیان [ وَلَيَحْلِفُنَّ إِنْ أَرَدْنَا إِلَّا الْحُسْنَى ] وه دواتریش سوێند ئه‌خۆن كه ئێمه ته‌نها مه‌به‌ستمان چاكه بووه له‌گه‌ڵ موسڵمانان و مزگه‌وتێكمان بۆ دروست كردوون [ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (١٠٧) ] وه خوای گه‌وره شایه‌ته كه ئه‌وان درۆ ئه‌كه‌ن.
(108) [ لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - هه‌رگیز نوێژ له‌و مزگه‌وته‌دا نه‌كه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - پێش ئه‌وه‌ی ده‌رچێ بۆ غه‌زاكه وتیان: وه‌ره نوێژی تیا بكه فه‌رمووی: با بگه‌ڕێمه‌وه (إن شا‌ء الله) نوێژی تیا ئه‌كه‌م خوای گه‌وره فه‌رمووی: هه‌رگیز نوێژی تیا نه‌كه‌یت [ لَمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى التَّقْوَى مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَنْ تَقُومَ فِيهِ ] مزگه‌وتێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌قوا دروستكراوه‌و بنیات نراوه ئه‌مه شایه‌نتره كه تۆ نوێژی تیا بكه‌ی كه مزگه‌وتی (قوبا)یه كه نوێژێك تیایدا خێرى عومره‌یه‌كى هه‌یه، یاخود مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلى الله عليه وسلم - كه نوێژێك تیایدا به هه‌زار نوێژه، یاخود هه‌ردووكیانن چونكه هه‌ردووكی له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌قوا دروست بوون [ فِيهِ رِجَالٌ يُحِبُّونَ أَنْ يَتَطَهَّرُوا ] كه ئه‌و مزگه‌وتانه پیاوانێكى تیایه كه ئه‌یانه‌وێ خۆیان پاك بكه‌نه‌وه به ده‌ستنوێژ یان به غوسل یان خۆیان له تاوان پاك ئه‌كه‌نه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌هلى (قوبا) دابه‌زى، وهپێى فه‌رموون خواى گه‌وره مه‌دحتان ده‌كات له ده‌ستنوێژدا چى ده‌كه‌ن؟ وتیان به ئاو خۆمان پاك ده‌كه‌ینه‌وه [ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّرِينَ (١٠٨) ] وه خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه له تاوان یان له بێ ده‌ستنوێژی یان له جه‌نابه‌ت.
(109) [ أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَى تَقْوَى مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانٍ خَيْرٌ ] ئایا كه‌سێك كه مزگه‌وتی بنیات نابێ له‌سه‌ر ته‌قواو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ئه‌مه باشتره وه‌كو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - مزگه‌وتی (قوبا) [ أَمْ مَنْ أَسَّسَ بُنْيَانَهُ عَلَى شَفَا جُرُفٍ هَارٍ ] یاخود كه‌سێك مزگه‌وته‌كه‌ی بنیات نابێ كه مزگه‌وتی (ضيرار)ه له‌سه‌ر لێواری دۆڵێك كه لافاوێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا ئه‌ڕوات كه نزیكه هه‌مووی بڕوخێنێ [ فَانْهَارَ بِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ ] هه‌مووی ڕووخاو چووه ناوی ئاگری دۆزه‌خه‌وه كه ئه‌و ئیشانه هه‌مووی بۆ دۆزه‌خه، (جابرى كوڕى عبدالله) (خوایان لێ رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: مزگه‌وتى (ضيرار)م بینى له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - دووكه‌ڵى لێ ده‌رده‌چوو [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (١٠٩) ] وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێكی سته‌مكار نادات.
(110) [ لَا يَزَالُ بُنْيَانُهُمُ الَّذِي بَنَوْا رِيبَةً فِي قُلُوبِهِمْ ] به‌رده‌وام ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه دروستیان كرد گومان و نیفاقی دروست كرد له دڵیان‌دا [ إِلَّا أَنْ تَقَطَّعَ قُلُوبُهُمْ ] ئیلا ئه‌گه‌ر دڵیان ببڕی به مردن و بیانكوژیت، واته: تا مردن هه‌ر له گوماندا ئه‌ژین [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (١١٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
(111) [ إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ ] (عبدالله¬ى كوڕى ره‌وواحه) له‌شه‌وى (به‌یعه‌ى عه‌قه‌به)دا به پێغه‌مبه‌ری خواى - صلى الله عليه وسلم - فه‌رموو: مه‌رجى خواى گه‌وره‌و خۆت چیه؟ فه‌رمووى: (مه‌رجى خواى گه‌وره ئه‌وه‌یه كه بیپه‌رستن و شه‌ریكى بۆ دانه‌نێن، وه مه‌رجى خۆمیش ئه‌وه‌یه كه بمپارێزن چۆن خۆتان و ماڵ و منداڵتان ده‌پارێزن)، وتیان: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان جێبه‌جێ كرد چیمان بۆ هه‌یه؟ فه‌رمووى: (به‌هه‌شت)، وتیان: بازرگانیه‌كى قازانجكردوو براوه‌یه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: خوای گه‌وره نه‌فس و ماڵی له باوه‌ڕداران كڕیوه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌هه‌شتی پێ به‌خشیون [ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ وَالْقُرْآنِ ] ئه‌مانه كوشتار ئه‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره‌دا یان كافران ئه‌كوژن و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن یان ئه‌كوژرێن له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه ئه‌مه به‌ڵێنێكه‌و خوای گه‌وره داویه‌تی و حه‌قه‌و ئه‌یباته سه‌رو له ته‌ورات و ئینجیل و قورئانیشدا ئه‌م شته‌ی باس كردووه [ وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ ] وه كێ هه‌یه له خوای گه‌وره زیاتر وه‌عدو به‌ڵێنی خۆی بباته سه‌ر، واته: كه‌س نیه [ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُمْ بِهِ ] موژده بێت له‌و كڕین و فرۆشتنه‌ی كه كردتان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌داو دڵتان به‌م كڕین و فرۆشتنه خۆش بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی براوه‌ن تیایدا [ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١١١) ] ئا ئه‌مه گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنه.
(112) [ التَّائِبُونَ الْعَابِدُونَ الْحَامِدُونَ السَّائِحُونَ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌وبه ئه‌كه‌ن و له تاوان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، وه ئه‌وانه‌ی به تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، وه ئه‌وانه‌ی حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن له كاتی خۆشی و ناخۆشی، وه ئه‌وانه‌ی كه به‌ڕۆژوون، یاخود ئه‌وانه‌ی جیهاد ئه‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره [ الرَّاكِعُونَ السَّاجِدُونَ ] وه ئه‌وانه‌ی له كاتی نوێژدا له ڕكوع و له كڕنوشدان [ الْآمِرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَالنَّاهُونَ عَنِ الْمُنْكَرِ ] وه ئه‌وانه‌ی فه‌رمان به چاكه ئه‌كه‌ن و ڕێگری له خراپه ئه‌كه‌ن [ وَالْحَافِظُونَ لِحُدُودِ اللَّهِ ] وه ئه‌وانه‌ی سنووری خوای گه‌وره ئه‌پارێزن و نایبه‌زێنن و فه‌رمانه‌كانى خوا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن [ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ (١١٢) ] وهموژده بده به‌و ئیماندارانه‌ی كه ئه‌م وه‌سفانه‌یان تیایه.
(113) {نابێت داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ هاوبەشبڕیاردەران بكرێت} [ مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (١١٣) ] ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - دابه‌زی كاتێك كه (ئه‌بو تاڵیب)ی مامه‌ی له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو پێی وت: (ئه‌ی مامه بڵێ: لا إله إلا الله به‌م وشه‌یه شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م لاى خواى گه‌وره)، (ئه‌بوجه‌هل و عبدالله¬ی كوڕی ئه‌بی ئومه‌ییه) له‌وێ بوون ئه‌یانوت: له دینه‌كه‌ی باوك و باپیرانت واز نه‌هێنی، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌رده‌وام پێى ده‌وت (بڵێ: لا إله الا الله)، ئه‌وانیش ده‌یانوت واز له دینى (عبدالمطلب) نه‌هێنى، تا (ئه‌بو تاڵب) دوا قسه‌ى وتى ئه‌و له‌سه‌ر دینى (عبدالمطلب) ه، وه ره‌تى كرده‌وه بڵێت: لا إله الا الله، وه له‌سه‌ر كوفر مرد، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: سوێند به خواى گه‌وره داوای لێخۆش‌بوونت بۆ ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر رێگرى نه‌كرێم له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند كه نابێ پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - باوه‌ڕداران داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ موشریكان بكه‌ن ئه‌گه‌ر خزمی نزیكیشیان بێت دوای ئه‌وه‌ی كه دڵنیا بوون ئه‌مه دۆزه‌خییه‌و كه به‌چاوى خۆت ئه‌بینی له‌سه‌ر كوفر‌و شیرك ئه‌مرێ، هاوه‌ڵان داواى لێخۆش‌بوونیان بۆ خزمه مردووه موشریكه‌كانیان ده‌كرد تا ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى وازیان هێنا [ وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَنْ مَوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ ] وه كاتێ ئیبراهیم - صلى الله عليه وسلم - داوای لێخۆشبوونی بۆ باوكی كرد ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه هێشتا بۆی ده‌رنه‌كه‌وتبوو كه باوكی دۆزه‌خییه [ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ ] به‌ڵام كاتێك كه بۆی ده‌ركه‌وت باوكی دوژمنی خوایه ئه‌و كاته به‌ڕائه‌تی لێ كرد‌و خۆی لێ دوور خسته‌وه [ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ (١١٤) ] به‌راستى ئیبراهیم - صلى الله عليه وسلم - زۆر ملكه‌چ بوو بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره، وه زۆر به‌به‌زه‌یى بووه، وه زۆر دوعاى كردووه، وه زۆر له‌سه‌رخۆو لێخۆش‌بوو لێبوورده بووه.
(114) [ وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَنْ مَوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ ] وه كاتێ ئیبراهیم - صلى الله عليه وسلم - داوای لێخۆشبوونی بۆ باوكی كرد ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه هێشتا بۆی ده‌رنه‌كه‌وتبوو كه باوكی دۆزه‌خییه [ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ ] به‌ڵام كاتێك كه بۆی ده‌ركه‌وت باوكی دوژمنی خوایه ئه‌و كاته به‌ڕائه‌تی لێ كرد‌و خۆی لێ دوور خسته‌وه [ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ (١١٤) ] به‌راستى ئیبراهیم - صلى الله عليه وسلم - زۆر ملكه‌چ بوو بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره، وه زۆر به‌به‌زه‌یى بووه، وه زۆر دوعاى كردووه، وه زۆر له‌سه‌رخۆو لێخۆش‌بوو لێبوورده بووه.
(115) [ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِلَّ قَوْمًا بَعْدَ إِذْ هَدَاهُمْ حَتَّى يُبَيِّنَ لَهُمْ مَا يَتَّقُونَ ] وه خوای گه‌وره هیچ كه‌سانێك گومڕا ناكات له دوای ئه‌وه‌ی كه هیدایه‌تی دان و ڕێی ڕاستی نیشان دان تا ئه‌و شته‌یان بۆ ڕوون نه‌كاته‌وه كه خۆیانی پێ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ناو گومڕاییه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١١٥) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو شتێك.
(116) [ إِنَّ اللَّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يُحْيِي وَيُمِيتُ ] به‌راستى خوای گه‌وره موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌و ژیان و مردن ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (١١٦) ] وه جگه له خوای گه‌وره ئێوه هیچ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رێكتان نیه.
(117) [ لَقَدْ تَابَ اللَّهُ عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ ] خوای گه‌وره له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - خۆش‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئیزنی مونافیقانی دا كه دواكهون و نه‌یه‌ن بۆ غه‌زا، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای لێخۆشبوونی بۆ (ئه‌بو تاڵیب)ی مامه‌ی كرد، وه له موهاجیرو ئه‌نصاره‌كان خۆش بوو له هه‌ر تاوانێك كه كردبێتیان [ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ ] ئه‌وانه‌ی كه شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌وتن - صلى الله عليه وسلم - له غه‌زای (ته‌بووك)دا له كاتی ته‌نگانه‌دا كه كاتێكی یه‌كجار گه‌رم بوو، وه خواردنیان زۆر كه‌م پێ‌بوو تا خورمایه‌كیان ده‌كرده دوو له‌ته‌وه بۆ دووكه‌س، وه ئاو نه‌بوو زۆر تینوو بوون، وه دوژمن زۆر به‌هێز بوو [ مِنْ بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٍ مِنْهُمْ ] كه نزیك بوو دڵی هه‌ندێك له موسڵمانان بگۆڕێت به‌وه‌ی كه دوابكه‌ون له غه‌زاكه‌دا [ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ ] پاشان خوای گه‌وره له‌وانیش خۆش‌بوو [ إِنَّهُ بِهِمْ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (١١٧) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌ئفه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانه له‌گه‌ڵیان.
(118) {سێ كەسە دواكەوتووەكە لە غەزای (تەبوك)} [ وَعَلَى الثَّلَاثَةِ الَّذِينَ خُلِّفُوا ] وه سه‌باره‌ت به‌و سێ كه‌سه باوه‌ڕداره‌ى له‌و غه‌زایه دواكه‌وتن به‌بێ ئه‌وه‌ی عوزری شه‌رعیان هه‌بێ وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه عوزری درۆیینه بێننه‌وه‌و ڕاستگۆبوون كه (كه‌عبی كوڕی مالیك و هیلالی كوڕی ئومه‌ییه‌و موڕاره‌ی كوڕی ڕه‌بیع) بوو كه هه‌رسێكیان ئه‌نصاری بوون ئه‌وانه‌ی كه كاره‌كه‌یان دواخرا په‌نجا ڕۆژ خوای گه‌وره هێشتیانیه‌وه دوای په‌نجا ڕۆژ خوای گه‌وره لێیان خۆش‌بوو [ حَتَّى إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ الْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ] ئه‌و په‌نجا ڕۆژه ئه‌و زه‌ویه فراوانه‌یان له‌سه‌ر ته‌سك ببۆوه [ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنْفُسُهُمْ ] وه دڵیان ته‌سك و ته‌نگ بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵیاندا نه‌ئه‌كردو كه‌س سه‌لامی لێیان نه‌ئه‌كردو كه‌س سه‌لامیانی نه‌ئه‌سه‌نده‌وه‌و هه‌جر كرابوون له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - موسڵمانانه‌وه [ وَظَنُّوا أَنْ لَا مَلْجَأَ مِنَ اللَّهِ إِلَّا إِلَيْهِ ] وه زانیان كه هیچ په‌نایه‌ك نیه په‌نای بۆ به‌رن ئیلا بۆ لای خوای گه‌وره نه‌بێ [ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ ] وه داوای لێخۆش‌بوونیان له خوا كرد وه ڕاستگۆ بوون له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره له دوای په‌نجا ڕۆژ لێیان خۆش‌بوو [ لِيَتُوبُوا ] به‌وه‌ی كه ته‌وبه‌كه‌یان قبووڵ بكات وه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ته‌وبه‌كه‌یان [ إِنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (١١٨) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر ته‌وبه قبووڵ ئه‌كات له‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ لای خوا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، وه زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه
(119) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ (١١٩) ] وه له‌گه‌ڵ ڕاستگۆیاندا بن، واته له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - هاوه‌ڵان بن.
(120) {پاداشتی موجاهیدان} [ مَا كَانَ لِأَهْلِ الْمَدِينَةِ وَمَنْ حَوْلَهُمْ مِنَ الْأَعْرَابِ أَنْ يَتَخَلَّفُوا عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ] خەڵكی مەدینەو ئەوانەی دەوروپشتیان لە ئەعرابیەكان وەكو (موزەینەو جوهەینەو ئەشجەع) ئەوانە بۆیان نیە دوا بكەون لە پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - [ وَلَا يَرْغَبُوا بِأَنْفُسِهِمْ عَنْ نَفْسِهِ ] وە نابێ خۆیان دووربخەنەوە لە پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - خۆیان بپارێزن و پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - بە تەنها بڕوات بەڵكو ئەبێ لەگەڵیدا بڕۆن [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ لَا يُصِيبُهُمْ ظَمَأٌ وَلَا نَصَبٌ وَلَا مَخْمَصَةٌ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئەمانەی كە لەگەڵ پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - دەرئەچن بۆ غەزا تووشی هیچ تینووێتی‌و ماندوویەتی‌و برسێتییەك نابن لە پێناو خوای گەورەدا [ وَلَا يَطَئُونَ مَوْطِئًا يَغِيظُ الْكُفَّارَ ] وە هیچ هەنگاوێك هەڵنانێن و پێ ناخەنە شوێنێك كە كافران پێیان ناخۆش بێت‌و بیانترسێنێت [ وَلَا يَنَالُونَ مِنْ عَدُوٍّ نَيْلًا ] وە زاڵ نابن بەسەر دوژمنان‌دا بە كوشتن‌یان یان بە گرتنیان یان بە تێكشكاندنیان یان بە غەنیمەت وەرگرتن لێیان [ إِلَّا كُتِبَ لَهُمْ بِهِ عَمَلٌ صَالِحٌ ] ئیلا هەر یەكێك لەمانە بە ئەجرو پاداشت و كردەوەی چاك بۆیان ئەنووسرێ و خوای گەورە پاداشتیان ئەداتەوە [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ (١٢٠) ] بەراستی خوای گەورە پاداشتی چاكەكاران نافەوتێنێ.
(121) [ وَلَا يُنْفِقُونَ نَفَقَةً صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً ] وە هیچ نەفەقەو خێرێك ناكەن بچووك بێ یان گەورە [ وَلَا يَقْطَعُونَ وَادِيًا إِلَّا كُتِبَ لَهُمْ ] وە هیچ دۆڵێك نابڕن بەرەو دوژمن ئیلا خوای گەورە ئەو كردەوە چاكانەیان بۆ ئەنووسێت (چەندێك لە پێناو خوا لە كەسوكاریان دور بكەونەوە ئەوەندە لە خوا نزیك دەبنەوە) [ لِيَجْزِيَهُمُ اللَّهُ أَحْسَنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٢١) ] تا خوای گەورە بە باشترین شێواز پاداشتی ئەو كردەوانەیان بداتەوە كە كردوویانە.
(122) [ وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنْفِرُوا كَافَّةً ] وە نابێ باوەڕداران هەر هەموویان بەیەكەوە دەرچن بۆ غەزاو مەدینە چۆڵ بكەن [ فَلَوْلَا نَفَرَ مِنْ كُلِّ فِرْقَةٍ مِنْهُمْ طَائِفَةٌ ] لە هەر كۆمەڵێك لەوانە كەسانێك بمێنێتەوە لەناو شاردا [ لِيَتَفَقَّهُوا فِي الدِّينِ ] بۆ ئەوەی كە لە دین شارەزا بن‌و بە دوای زانستی شەرعیدا بگەڕێن [ وَلِيُنْذِرُوا قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوا إِلَيْهِمْ ] وە پاشان كە لە دین فێربوون‌و گەڕانەوە قەومەكەیان ئاگادار بكەنەوە [ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ (١٢٢) ] بەڵكو ئەوانیش خۆیان بپارێزن، یاخود ئەوانەی كە لەگەڵ پێغەمبەری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ئەڕۆن ئەوان لەگەڵ پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - فێری دین‌و قورئان‌و ئەحكامی جیهادو ئەو شتانە ئەبن وە دواتر گەڕانەوە خەڵكەكە فێر بكەن.
(123) [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قَاتِلُوا الَّذِينَ يَلُونَكُمْ مِنَ الْكُفَّارِ ] ئەی باوەڕداران كوشتاری ئەو كافرانە بكەن كە لە جەنگو رووبەڕووبوونەوە لێتانەوە نزیكن [ وَلْيَجِدُوا فِيكُمْ غِلْظَةً ] وە با تووندی و ڕەقیتان لێوە ببینن [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ (١٢٣) ] وەبزانن كە خوای گەورە لەگەڵ ئەو كەسانەدایە كە تەقوای خوای گەورە ئەكەن بەوەی كە سەریان ئەخاتو پشتیوانیان دەكات.
(124) [ وَإِذَا مَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ فَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ أَيُّكُمْ زَادَتْهُ هَذِهِ إِيمَانًا ] وە كاتێك كە سوورەتێك دائەبەزێت لەناو مونافیقان هەیە ئەڵێت: ئەم سوورەتە كە دابەزی كامتان ئیمانتان پێی زیادی كرد؟ واتە: گاڵتە بە ئیمانداران ئەكەن [ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَزَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَهُمْ يَسْتَبْشِرُونَ (١٢٤) ] ئەوانەی كە باوەڕداری ڕاستەقینەن ئیمانیان زیاد ئەكات بەدابەزینی سوورەتێك وە دڵیان پێی خۆشە وە موژدە ئەدەن بە یەكتری (ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئیمان زیادو كەم دەكات).
(125) [ وَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ فَزَادَتْهُمْ رِجْسًا إِلَى رِجْسِهِمْ ] بەڵام ئەوانەی كە نەخۆشی گومان لە دڵیان‌دا هەیە لە مونافیقان بە دابەزینی هەر سوورەتێك ئەوان پیسیان زیاد ئەكات لەسەر پیسیان، وە گومان‌و نیفاقیان زیاد دەكات لەسەر گومان‌و نیفاقی پێشتریان [ وَمَاتُوا وَهُمْ كَافِرُونَ (١٢٥) ] وە كە بەردەوام بن لەسەر ئەو نیفاقە بەكافری ئەمرن،
(126) [ أَوَلَا يَرَوْنَ أَنَّهُمْ يُفْتَنُونَ فِي كُلِّ عَامٍ مَرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ ] ئایا ئەوان نابینن كە هەموو ساڵێك جارێك یان دوو جار خوای گەورە تاقیان ئەكاتەوەو تووشی برسێتی‌و نەخۆشیو جۆرەها شتیان ئەكات [ ثُمَّ لَا يَتُوبُونَ وَلَا هُمْ يَذَّكَّرُونَ (١٢٦) ] پاشان تەوبە ناكەن لە رابردوو، وە ئەوان بیر ناكەنەوە لە داهاتوویان، حاڵی مونافیق وابووە.
(127) [ وَإِذَا مَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ نَظَرَ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ ] وە كاتێك كە سووڕەتێك دائەبەزێت هەندێك لە مونافیقان تەماشای هەندێكی تر ئەكەن [ هَلْ يَرَاكُمْ مِنْ أَحَدٍ ثُمَّ انْصَرَفُوا ] ئایا كەس لە موسڵمانانتان لێوە دیارەو ئەتانبینن بۆ ئەوەی كە لێرە بڕۆین‌و گوێمان لەم وەحیو قورئانە نەبێ، پاشان ئەڕۆن‌و بەجێیدێلن [ صَرَفَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ ] بۆیە خوای گەورەش دڵیان لەسەر هیدایەتو چاكە لائەدات [ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَفْقَهُونَ (١٢٧) ] چونكە ئەوان كەسانێكن هیچ تێناگەن.
(128) [ لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ ] بەدڵنیایی ئەی گرۆی عەرەب پێغەمبەرێك لە نەفسی خۆتان هاتووە كە عەرەبە وەكو خۆتان، وە رەچەڵەكو سیفەتو ئەمانەتو دەستپاكی دەناسن، یاخود ئەی مرۆڤایەتی پێغەمبەرێك هاتووە وەكو خۆتان مرۆڤە [ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ ] هەر شتێك ئێوە تووشی مەشەقەو ناڕەحەتی بكات پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - پێی ناخۆشە، یان ئەوەی ئێوە تووشی سزا بكات لە قیامەتدا پێی ناخۆشە [ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ ] وە زۆر سووڕە لەسەر هیدایەتو باوەڕهێنانو سودی دونیا‌و قیامەتتان [ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (١٢٨) ] بەرامبەر بە باوەڕداران زۆر بەڕەحمو سۆز‌و بەزەیی و میهرەبانە.
(129) [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ ] ئەگەر ئەوان پشتیان كرد لە ئیمان هێنانو هیدایەت ئەوا بڵێ: من خوای گەورەم بەسە كە ئەمپارێزێتو تەنها خوای گەورە پشتیوانی منە [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ پەرستراوێك بە حەق نیە شایەنی پەرستن بێ ئیلا زاتی پیرۆزی الله نەبێ[ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ (١٢٩) ] من هەموو كاروباری خۆم تەنها بە خوای گەورە سپاردووەو پشتم بەو بەستووە، وە هەر خوای گەورەیە كە پەروەردگاری عەرشی هەرە گەورەیە كە گەورەترین دروستكراوی خوای گەورە عەرشی پیرۆزی خۆیەتی, بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیری سوورەتی (تەوبە)، والحمد لله.