پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

فه‌رمان به‌چاكه‌ وڕێگری كردن له‌ خراپه‌

ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌ پارێزگاری بكات له‌ پێنج پێویستیه‌كه‌ ئه‌وانیش : ئاین وده‌روون وژیری وماڵ ونه‌وه‌یه‌، دابینكردنی ئه‌من وئاسایش یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ دیاریترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام پارێزگاری لێ ده‌كات، سورشتی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیش وا پێویست ده‌كات له‌ سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ هه‌میشه‌ هاوكاری وهاریكاری یه‌كتر بن له‌سه‌ر پارێزگاری كردن له‌سه‌ر ئه‌من وئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌، هه‌موو تاكێكی موسڵمانیش ده‌بێت خۆی به‌ پارێزه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بزانێت، چونكه‌ پاراستنی ئه‌و پینج پێویستیه‌ی كه‌ باسمان كرد به‌نده‌ به‌ دابین كردنی ئه‌من وئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌وه‌، ئه‌وه‌شی به‌م كاره‌ هه‌ڵده‌سیت ده‌سته‌كانی فه‌رمان به‌چاكه‌ وڕیگری كردنه‌ له‌ خراپه‌، ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ كۆمه‌ڵیك بابه‌تی له‌خۆ گرتووه‌ كه‌حوكمه‌كانی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ ..

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 3

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان