پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    ئەم سورەتە ناونراوە (فاتحة الکتاب) لەبەر ئەوەی قورئانی پیرۆز بەم سورەتە دەست پێ دەکات ولەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسەی قورئان دەنوسێتەوە سەرەتا بەم سورەتە دەست پێ دەکات، خوێندنی قورئانی پیرۆزیش هەر بەم سورەتە دەست پێ دەکات،ئەمەش مانای ئەوە نی یە کە ( سوره‌تی الفاتحة) یەکەم جار دابەزیبێت بۆ پێغەمبەری ئازیز ( صلی الله علیه وسلم ).

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    التورق له‌ زاراوه‌ی فیقهی ئیسلامیدا: بریتی یه‌ له‌وه‌ی كه‌سێك به‌قه‌رز كاڵایه‌ك بكڕێت پاشان به‌كاش ونه‌قد به‌كه‌متر بیفرۆشێته‌وه‌ به‌كه‌سێكی تری جگه‌ له‌فرۆشیاره‌كه‌ی یه‌كه‌مجاری...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    به‌رده‌وام بوون و جێگیربوون له‌ سه‌ر ئیمان پێویستیه‌كی هه‌ره‌ گرنگی ئێمه‌ی موسوڵمانه‌... گومان له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ موسوڵمانانی ئێستا پێویستیان به‌ هۆكاره‌كانی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئیمان و جێگیربوون و به‌هێزكردنی ئیمانیان زۆر پێویستره‌ له‌موسوڵمانانی پێشین، وه‌ هه‌وڵیش بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌بێت گه‌وره‌تر و زیاتر بێت.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    زۆربه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌م ڕۆژه‌ ( نه‌ورۆز ) سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی‌ ( 4700 - 270 ) پێش زاین . واته‌ پێش دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ (ماد) به‌ چه‌ن هه‌زار ساڵێك . وه‌ نه‌ورۆز سه‌ره‌تا به‌ناوی‌ (شم النسیم) ناسراو بووه‌، بنچینه‌ی‌ ئه‌م وشه‌یه‌ (شمو)ی‌ فیرعه‌ونیه‌ كه‌ وشه‌یه‌كی‌ هیرۆگلیفیه‌ ولای‌ دێرینه‌كان ئاماژه‌ی‌ پێ ده‌كرێت بۆ سه‌ره‌تای‌ دروست بوونی‌ ژیان...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خۆشه‌ویستان له‌م بابه‌ته‌ماندا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌پێی توانا ڕای ئه‌و زانایانه‌ بخیه‌نه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌حوكمی شه‌رعی پێشه‌كی وه‌رگرتن له‌كڕین وفرشتندا ( بیع العربون ) وپاشان ڕای په‌سه‌ندیش به‌ئێوه‌ی ئازیز ئاشنا بكه‌ین . العربون : له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌ مانای " هو ما عقد به البيع من الثّمن " ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ له‌نرخ كه‌ كڕین وفرۆشتنی پێ گرێ ده‌درێت داده‌مه‌زرێت .

  • كوردی سۆرانی

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    برای لاوم باش بزانه‌ كه‌ تۆ كاتێك خۆت له‌ شته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌گریته‌وه‌ و ئه‌ندامه‌كانی له‌شت له‌ كرده‌وه‌ی خراپ ده‌پارێزیت ئه‌وا به‌ویستى خوا له‌وكه‌سانه‌ ده‌بیت كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم په‌یمانى به‌هه‌شتى پێداون و بۆى مسۆگه‌ر كردوون...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : ئیدریس مه‌حمود پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ باسی یه‌كێك له‌و ناز ونیعمه‌تانه‌ ده‌كات كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ به‌هه‌شتیكانی ئاماده‌ كردوه‌...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌مه‌ش چه‌ند وه‌سیه‌ت و ئارِاسته‌ى كردنێكى پێغه‌مبه‌ره‌(صلى الله عليه وسلم) بۆ پیاوى موسوڵمانى خێزاندار، داوائه‌كه‌ین له‌خوا كه‌یارمه‌تى ده‌رى بێت له‌سه‌ر گوێ رِایه‌ڵى خواو به‌ده‌ستهێنانى رِه‌زامه‌ندى ئه‌و...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ئیثار له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا به‌ مانای ئه‌وه‌ دێت : مرۆڤی باوه‌ڕدار پێداویستی برا باوه‌رداره‌كه‌ی پێش بخات به‌سه‌ر پێداویستیه‌كانی خۆیدا، هه‌رچه‌نده‌ خۆیشی زۆر پێویستی پێ بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خۆی تینووی ده‌بێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی براكه‌ی تینوێتی بشكێت یان خۆی برسی ده‌بێت تاوه‌كو برسیه‌تی براكه‌ی نه‌هێڵێت...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    خوای گه‌وره‌ وه‌صفی ماڵی جاڵجاڵۆكه‌مان بۆ ده‌كات و‌ به‌ ( الوهن = لاواز ) ناوی ده‌بات، وه‌ به‌م شێوه‌ ناو بردنه‌ ته‌نها له‌به‌ر لاوازی خانووه‌كه‌یان نیه‌‌ ، به‌ڵكو ئێستا زانستی سه‌رده‌م سه‌لماندویه‌تی ئه‌و ڕیسه‌ی كه‌ خانوو و هێلانه‌ی جاڵجاڵۆكه‌ی لێ دروست ده‌بێت چه‌ند جارێك له‌كانزای پۆڵا به‌هێز تره‌، بۆیه‌ ده‌بینین ئه‌م خانوه‌ی جاڵجاڵۆكه‌ ئه‌توانێت مێرویه‌كی زۆر گه‌وره‌تر له‌ خاوه‌نه‌كه‌ی بگرێت، یان ده‌بینین جاڵجاڵۆكه‌ به‌هۆی تاڵه‌ ده‌زوله‌یه‌ك له‌و ماده‌یه‌ ده‌توانێت به‌خێرایه‌كی زۆر به‌هێز بفڕێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ببچڕێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌هێزی ئه‌و ڕیسه‌ی كه‌ جاڵجاڵۆكه‌ ماڵی خۆی پێ ده‌ته‌نێت .

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    سپارده‌ ( ئه‌مانه‌ت ) پارێزی یه‌كێكه‌ له‌و ڕه‌وشت و سلوكه‌ جوان و به‌رز وپڕ بایه‌خانه‌ی كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام كۆمه‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر هانده‌دات و باوه‌ڕداری ساغ و دروستی پێدا ده‌ناسرێته‌وه‌، گه‌وره‌ترین ئامانه‌تێكیش كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ركی پاراستنی خستوه‌ته‌ ئه‌ستۆی ئاده‌میزاده‌وه‌ ئه‌مانه‌تی پاراستنی ئه‌م ئاینه‌ پیرۆزه‌یه‌...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    لێره‌و له‌وێ زۆر پرسیارمان لێ ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌ حوكمی شه‌رعی به‌شداری كردن لــه‌ ( تسویق = بازاڕ په‌یدا كردن ) بۆ كۆمپانیاكانی ( كویست نت و گۆڵد كویست و بزناس ) و هی تریش كه‌ ئایا حه‌ڵاله‌ مرۆڤی موسڵمان بۆ ده‌ست كه‌وتنی قازانج له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا وشه‌ریكانه‌دا به‌شداری بكات ؟ بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان شاره‌زابن ده‌رباره‌ی ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌كردنانه‌ پێمان خۆشه‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ین...‌

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : عه‌دنان بارام پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    پێشه‌وا ( ابن القیم ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ، و شوێنكه‌وتوانى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ ده‌گێرِێته‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئاماده‌ بوون له‌ چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى كه‌ چه‌ژنى گاور و خاچ په‌رستانه‌ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ ...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    نوسـه‌ر : عه‌دنان بارام پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    به‌ پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار له‌م كورته‌ باسه‌دا هه‌وڵده‌درێت هه‌ندێك له‌و فه‌رموودانه‌ بخرێته‌ رِوو كه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاكه‌ى مانگى موحه‌رِه‌م هاتوون ، و پاشان هه‌ندێك له‌و حوكمانه‌ى كه‌ لێیانه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت ، و به‌دواى ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ دان به‌ هه‌ندێك له‌و بیدعانه‌ى كه‌ له‌م مانگه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ ، به‌ هۆى ده‌مارگیرى و نه‌زانینه‌وه‌ به‌ ناو موسڵمانادا...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    نوسـه‌ر : تاریق مه‌لا تاهیر پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    به‌ بۆنه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ زایینی‌ له‌ زۆر له‌ وڵاتانی‌ جیهان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و خۆشحاڵی‌ خۆیان ده‌رده‌بڕن و شیرنه‌مه‌نی‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئینجا وێنه‌ی‌ دارێكی‌ سه‌وز ده‌كه‌ن و به‌ چرا ده‌ی‌ رازێننه‌وه‌، پاشان كه‌سێكی‌ ریش سپی‌ به‌ به‌رگێكی‌ سوور ده‌هێنن و ناویان ناوه‌ (بابا نویل)... جا له‌و نووسینه‌دا ده‌مه‌وێ‌ تیشكێك بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ و له‌ سێ‌ خاڵدا باسی‌ بكه‌ین: خاڵی‌ یه‌كه‌م: حوكمی‌ ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ زایینی‌ و پیرۆز بایی لێكردنیان. خاڵی‌ دووه‌م: بابا نویل كێیه‌؟ خاڵی‌ سێیه‌م: بابا نویل و په‌یوه‌ندی‌ به‌ گه‌لی‌ كورد.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    خوات له‌گه‌ڵ بێت ساڵی 1430 كۆچی ئه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی هه‌موو سات و چركه‌ وكاتێكت بریتی بوو له‌ته‌مه‌نی دیاری كراوی ئێمه‌، ئه‌ی ئه‌و ساتانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێك وله‌گه‌ڵ هه‌موو خوا حافیزیه‌ك، ته‌مه‌نی ئێمه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین خواحافیزیمان لێده‌كات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ك ژماره‌ی ئه‌و نه‌فه‌س وهه‌ناسانه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار بۆی دیاری كردووین كه‌م ده‌بێته‌وه‌ تاده‌گاته‌ كۆتا هه‌ناسه‌ وپاش ئه‌وه‌ ئیتر هه‌ناسه‌ی به‌دوادا نایه‌ت....

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    ووشه‌ی فیتنه‌ له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا به‌ مانای تاقیكردنه‌وه‌ وناڕه‌حه‌تی وبێباوه‌ڕی وماڵ ومنداڵ دێیت...وه‌‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا به‌ پازده‌ ( ١٥ ) مانا هاتوه‌، به‌ كورتی باسی ده‌كه‌ین بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست...

  • كوردی سۆرانی

    موسڵمانانی خۆشه‌ویست: ئه‌مڕۆ ڕۆژی چوار شه‌ممه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ٨ ذی الحجه‌یه‌ ساڵی ١٤٣٠ كۆچی، حاجیانی ماڵی خوای گه‌وره‌ خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌وه‌ مینا به‌ڕێ بكه‌ون، وه‌ ئه‌و كارانه‌ی پێویسته‌ حاجي ئه‌نجامی بدات له‌م ڕۆژه‌دا بریتین له...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ئه‌م بابه‌ته‌ به‌بیرهێنانه‌وه‌ێكه‌ ده‌رباره‌ی مه‌رگ وناڕه‌حه‌تی ڕوح ده‌رچون له‌ ژێر تیشكی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز وفه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم...

  • كوردی سۆرانی

    شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز جێگا و پله‌وپایه‌ی به‌رز وپیرۆزی خۆی هه‌یه ‌له‌ئیسلام وپێش ئیسلامیشدا...وه‌ به‌نسبه‌ت مانای حه‌ره‌مه‌وه‌ ڕای جیاواز هه‌یه‌، هه‌ندێك ئه‌ڵێن پاش ئه‌م داوایه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( عليه السلام ) ماڵ وبه‌یته‌كه‌ی خۆی حه‌رام كرد وقه‌ده‌غه‌ی كرد وماڵه‌‌ پیرۆزه‌كه‌ی گێڕا به‌جیگایه‌كی ئامین وئارام وپڕ له‌ئه‌من وئاسایش...