پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

معلومات المواد باللغة العربية

داری پۆلێنکردنەکان

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 1680

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    به‌ پێنوسی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌ هاوسه‌رگیرى له‌ ئیسلامدا مایه‌ى سوكنایى ده‌رون و حه‌سانه‌وه‌ى دڵ و ئارامى ویژدانه‌، پێكه‌وه‌ژیانى ژن و پیاوه‌، له‌سه‌ر بنه‌ماى خۆشه‌ویستى و سۆز و میهر و گونجان و هاوكارى و ئامۆژگارى و لێبورده‌یى، تا بتوانن پێكه‌وه‌ له‌و كه‌شو هه‌وا ئارامه‌دا، خانه‌ى به‌خته‌وه‌رى دامه‌زرێنن و نه‌وه‌ى نوێ بهێننه‌ ئاراوه‌و خێزانێكى موسڵمانانه‌ دامه‌زرێنن...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    حوكمى به‌رگ وپۆشاك ورِازاوه‌یى له‌بنه‌رِه‌تدا چ وه‌ك پۆشاك بۆ له‌به‌ركردن بێت یا بۆ رِازاندنه‌وه‌ى ماڵ وجێگاو شوێن بێت دروست وحه‌ڵاڵه‌ به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌و ئایه‌تانه‌ى باسى منه‌تى خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌رچى له‌م دونیایه‌دایه‌ بۆ مرۆڤه‌كانى دروستكردووه‌ بۆئه‌وه‌ى كه‌ڵك وسوودى لێ وه‌رگرن به‌شێوه‌ى پۆشاك خۆرِازاندنه‌وه‌و جوانى وبه‌كارهێنان وخۆش گوزه‌رانى پێكردن...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    زه‌كات ده‌ركردن به‌و شێوه‌یه‌ی ئیسلام باسی كردوه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ ته‌كافل و هه‌مانگه‌یه‌كی ته‌واو دروست ده‌كات له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    به‌ پێنوسی: پارێزه‌ر ساڵح سه‌عید دایك ئه‌و وشه‌یه‌ی كه‌ جوانترین و ناسكترین وشه‌یه‌كه‌ له‌ ژیانی مرۆڤایه‌تیدا، كه‌ له‌ نێوان دوو لێودا ده‌رده‌چێت، وشه‌یه‌ك كه‌ پرِ به‌ مانای خۆی پرِه‌ له‌ خۆشه‌ویستی و سۆز... ئه‌م بابه‌ته‌ باسی كورته‌ حیوارێك له‌ نێوان دایك وكورِێكدا ده‌خه‌مه‌ به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران تاكو بزانین دایك كێ یه‌ و چۆن سه‌یری جگه‌رگۆشه‌كانی ده‌كات...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    ئه‌م وتاره‌ باسی: ١- پێناسه‌ی وه‌سیه‌تكردن له‌ زمانی عه‌ره‌بی وشه‌رعدا. ٢- وه‌سیه‌ت به‌قورئان وسوننه‌ت رِه‌واو رِێگه‌پێدراوه‌. ٣- حوكمى وه‌سیه‌تكردن. ٤- ئه‌ندازه‌كه‌ى.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    نه‌زر كردن له‌ شه‌رعدا : واجبكردنى خواپه‌رستییه‌كه‌ له‌سه‌ر خۆى كه‌ واجب نه‌بووبێ له‌سه‌ری به‌ره‌هایی یان په‌یوه‌ست كرابێ به‌ شتێكه‌وه‌.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    به‌ پێنوسی: احسان برهان الدین ئه‌و كه‌سه‌ى بزانێت كاتى دووركه‌وتنه‌وه‌ى هاتووه‌ له‌ مه‌ككه‌، ته‌واف زۆر ده‌كات به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر بێ هیوا بێت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌هۆى به‌ ساڵا چوون و بێ هێزى. به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ له‌ ڕۆخى ده‌ریاى ئه‌جه‌ل نزیكبووه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ ده‌ست پێشخه‌رى كارى چاكه‌ بكات و، به‌ كه‌ ره‌سته‌ى باشه‌وه‌ پێشوازى هێرشكه‌ر بكات...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    به‌ پێنوسی: احسان برهان الدین زۆر له‌ خه‌ڵكى چاوپۆشى له‌ خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ندێك گوناه كه‌ به‌ بچووكى ده‌زانن، خوێیشى له‌ رِاستیدا كاریگه‌رى له‌سه‌ر بنه‌ماكانى ئیسلام هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ قوتابیه‌كى زانست كتێبێك له‌هاوه‌ڵێكى ده‌خوازیت و نایگێرِێته‌وه‌، یان به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ كاتى نانخواردندا سه‌ردانى كه‌سێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى نانخواردنه‌كه‌ى بكات، یان بوار به‌خۆدان بۆ سووكایه‌تى كردن وجنێودان به‌ ناحه‌زو دوژمن وبه‌كه‌م ته‌ماشاكردنى و گوناهى له‌و شێوه‌.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    رِێگرى كردنى میراتگره‌ له‌هه‌موو میراته‌كه‌ى یان به‌شێكى میراته‌كه‌ى، كه‌واته‌ حه‌جب بۆ كه‌سێكه‌ كه‌ هۆى میرات وه‌رگرتنى تێدابێت به‌ڵام كه‌سێك هۆى میراتگرتنى نه‌بێ ئه‌وه‌ حه‌جب بۆ ئه‌و به‌كارناهێنرێ...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    ئه‌م وتاره‌ باسی ئه‌م خاڵانه‌ ده‌كات: ١- پێناسه‌ی ڕیبا له‌ زمانی عه‌ره‌بی وشه‌رعدا... ٢- حوكمی ڕیبا... ٣- به‌شه‌كانی ڕیبا... ٤- ئه‌و شتانه‌ى ریباى تێدایه‌...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    نوسینی: احسان برهان الدین یه‌كێك له‌و سوننه‌تانه‌ى فه‌رامۆش كراوه‌ له‌لاى موسوڵمانانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌، سوننه‌تى وه‌سێت كردنه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێك گه‌نج بێت یان پیر، ساغ بێت یان نه‌خۆش، ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یان هه‌ژار، وه‌سێتى خۆى بنووسێت و له‌ جێگه‌یه‌كدا داینێت بۆ‌ ئه‌وه‌ى له‌پاش مردنى بخوێنرێتوه‌ و جێبه‌جێ بكرێت...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    له‌بنه‌رِه‌ت دا كرِین و فرۆشتن ئه‌گه‌ر پایه‌و مه‌رجه‌كانى بێته‌دى بۆ دامه‌زراندنه‌، واته‌ فرۆشراو ده‌بێته‌ ماڵى كرِیارو نرخیش هی فرۆشیاره‌ بۆ هیچیان نیه‌ په‌شیمان بێته‌وه‌، به‌ڵام خوا و پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ره‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندى به‌نده‌كانى كردووه‌ چونكه‌ هه‌ندێ جار كرِیار یا فرۆشیار په‌له‌ده‌كات له‌ مامه‌ڵه‌كه‌یدا وه‌ك پێویست ورد بوونه‌وه‌ و سه‌رنجدان به‌كار ناهێنى بۆیه‌ هه‌ر كات كرِین و فرۆشتن پایه‌و مه‌رجه‌كانى به‌دى هات بۆیه‌ كه‌جارى كۆتایى به‌ مامه‌ڵه‌كه‌ نایه‌ت به‌ڵكو‌ مافى په‌شیمان بوونه‌وه‌ ده‌مێنێ...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خواى گه‌وره‌ خۆى خاوه‌نى رِۆژ وساڵ و وه‌رزه‌كانه‌، به‌ڵام به‌پێى یاساى خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو وه‌رزێك تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌، وه‌رزى زستانیش به‌هۆى رِۆژى كورت و شه‌وى درێژیه‌وه‌، وه‌رزێكى دڵگیر و خۆشه‌ به‌لاى ئیمانداره‌وه‌، چونكه‌ له‌ رِۆژه‌كه‌یدا به‌رِۆژوو ده‌بێت و ماندوو نابێت، ده‌توانێت درێژیى شه‌وه‌كه‌شى بكاته‌ هه‌لێك بۆ په‌رستنى خواى گه‌وره‌ و ئه‌نجامدانى شه‌ونوێژ...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    ئازیزان له‌م ووتاره‌دا بابه‌تێكتان بۆ ره‌ه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌مڕۆی ووڵاتی خۆمان پێویستمانه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ووڵاتی خۆمان و ده‌وروبه‌ریشمان دووژاری ووشكه‌ ساڵی بوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ سوننه‌ته‌ هه‌ركاتێك خه‌ڵكی تووشی ووشكه‌ ساڵی و كه‌مبارانی یان دواكه‌وتنی بوونه‌وه‌، سوننه‌ته‌ موسڵمانان نوێژه‌ بارانه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی جێگای ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ و پاشان ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    خۆشه‌ویستان جارێكی تر هاتینه‌وه‌ خزمه‌تتان بۆ باسكردنی به‌شێكی تر له‌ كۆباسه‌كانی میرات و میراتگران به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی جێگای ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ و پاشان ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت ، فه‌رموو ئێوه‌ و بابه‌ته‌كه‌...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    سات به‌ سات به‌ره‌ و ئه‌جه‌له‌كانمان رِێ ده‌كه‌ین و، ته‌مه‌نمان كه‌ بریتیه‌ له‌چه‌ند قۆناغێك رِاده‌بوورێ، بۆیه‌ له‌م دونیایه‌ به‌ توێشوویه‌كى له‌خواترسانه‌وه‌ ده‌رچۆ، چونكه‌ ته‌مه‌نت خۆى بریتیه‌ له‌چه‌ند رِۆژێكى كه‌م، خودى رِۆژه‌كانیش قۆناغێكن سه‌رئه‌نجامه‌كه‌یان مردنه‌، له‌هه‌مووش سه‌رسورِهێنه‌رتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ووردبیته‌وه‌، ئه‌وانه‌ چه‌ند هه‌وارێكن كه‌ گه‌شتیار ئه‌گه‌ر دانشتبێتیش هه‌ر ده‌یانبرِێت.

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    پایه‌كانى كڕین و فرۆشتن ئه‌مانه‌ن: پایه‌ى یه‌كه‌م : كرِیارو فرۆشیار: ئه‌و دوو كه‌سه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ى كرِین و فرۆشتنه‌كه‌ به‌ ویست و ره‌زامه‌ندى ئه‌وان داده‌مه‌زرێت... پایه‌ى دووه‌م : ئه‌و ووشانه‌ى كرِین و فرۆشتنى پێ ده‌كرێ: ( الایجاب و القبول ) ... پایه‌ى سێیه‌م: فرۆشراو و نرخه‌كه‌ى: واته‌ ئه‌و شته‌ى مامه‌ڵه‌كه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێ و ده‌فرۆشرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ به‌رانبه‌ریدا وه‌رده‌گیرێ كه‌ نرخه‌كه‌یه‌تى ...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    برای حاجیم حه‌جه‌كه‌ت خوای گه‌وره‌ قبوڵی بكات وحه‌جێكی پاك ودروست بووبێت و هه‌وڵ وكۆششت جێگای شوكر بێت به‌ڵام، پاش حه‌ج كردن پێویسته‌ چی بكه‌ین .

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : مامۆستا عه‌لی خان پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ باسی گرنگی ته‌وبه‌ ده‌كات، چونكه‌ هه‌ندێ كه‌س بێ ئاگایه‌ له‌ ئایینه‌كه‌ی وئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ ده‌یكات... وه‌ ئه‌م پرسیاره‌ زۆر كه‌س ده‌یكات، بۆ نمونه‌ ئافره‌تی سفور ده‌ڵێت بۆچی ته‌وبه‌ بكه‌م؟ حه‌ز لێه‌ لاشه‌م به‌ده‌ر كه‌وێت...وه‌ گه‌نجیش ده‌ڵێت: بۆچی ته‌وبه‌ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت به‌رده‌وام بم له‌ ڕابواردن وقسه‌كردن‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا...

  • كوردی سۆرانی

    DOC

    میراتگران به‌هۆی پشته‌وه‌ ( العصبة ) له‌شه‌رعدا: ئه‌و كه‌سه‌یه‌ هه‌موو میراته‌كه‌ ده‌بات ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها بوو، یان ئه‌وه‌ى مایه‌وه‌ له‌به‌شداره‌ دیاریكراوه‌كان ده‌یبات ئه‌گه‌ر ته‌نها نه‌بوو، وه‌ هیچ نابات ئه‌گه‌ر له‌به‌شداره‌ دیاریكراوه‌كان هیچ نه‌مایه‌وه‌.